بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٩ی ڕێبەندان/ ٢٩ی جانیڤێری، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له شاندێكی باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كرد به سه‌رۆكایه‌تیی جۆن سولیڤان جێگرى وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا و ئه‌ندامێتیی دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزى ئەمەریکا لە عێراق، ئاندرۆ پیک جێگرى یاریدەدەرى وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا بۆ کاروبارى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست، ئێریک مایەر جێگرى یاریدەدەرى وەزیرى گەنجینەى ئەمەریکا و شاندێکى سیاسى و کونسوڵخانه‌ى گشتیی ئەمەریکا لە هەرێمى کوردستان.
له كۆبوونه‌وه‌کەدا كه قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، سولیڤان خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و پابه‌ندیی وڵاته‌كه‌ی بۆ به‌رده‌وامیی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و پشتگیریی وڵاته‌كه‌ی بۆ گه‌ل و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دووپات كرده‌وه.
سولیڤان ڕایگه‌یاند ئه‌مه‌ریكا خوازیاره كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عێراق به ڕیگه‌ی دیالۆگێكی جددی چاره‌سه‌ر بكرێن. ده‌رباره‌ی كۆنفرانسی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی عێراقیش كه بڕیاره له كوێت ببه‌سترێت، ئاماژه‌ی به‌وه كرد له كۆنفرانسه‌كه‌دا پڕۆژه‌ی پێویست له‌لایه‌ن وڵاتانی كۆمه‌ك به‌خشه‌وه بۆ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی عێراق دابین ده‌كرێن و به پێویستی زانی هه‌رێمی كوردستانیش له‌م پڕۆژانه سوودمه‌ند بێت. هیوای خواست كه سه‌قامگیریی ئابووری و سیاسی و ئه‌منی له ناوچه‌كه جێگیر بێت و هه‌رێمی كوردستانیش جارێكی دیكه ببێته خاوه‌ن ئه‌و پێگه ئابوورییه گرنگه‌ی كه پێشتر هه‌یبوو.
لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانی سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه و هه‌وڵه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی هاوپه‌یمانی كرد بۆ زه‌مینه خۆش كردن به‌مه‌به‌ستی ده‌ست پێكردنی گفتوگۆ و دیالۆگی جددیی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، پابه‌ندبوونی حكوومه‌تی هه‌رێمیشی بۆ به‌رده‌وامی دان به‌و گفتوگۆیانه و چارسه‌ركردنی كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عێراق دووپات كرده‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و گرفته ئابوورییانه ڕووبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه و كۆنفرانسی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق له كوێت كرد و هیوای خواست شاندی هه‌رێمی كوردستانیش تیایدا به‌شدار بێت تا بتوانن سوودی لێ ببینێت و پێدوایستییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له ڕووی ئاوه‌دانكردنه‌وه دابین بكه‌ن. سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی سیاسیش ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێن و پشتگیریی پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسیش له عێراق ده‌كه‌ن.
تاوتوێكردنی دۆخی ناوخۆ و په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگیی دوولایه‌نه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و نه‌هێشتنی توندوتیژی و ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی وڵات و پرۆسه‌ی سیاسی، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
سەرچاوە: ماڵپەڕی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment