بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کەمال قلیچدار ئۆغڵۆ سەرۆکی پارتی کۆماریخوازی گەل ڕایگەیاند: دەیەوێت بەمەبەستی نێوەندگیری و زیندوو کردنەوەی پێوەندییەکانی نێوان تورکیا و سووریا، سەردانی دیمەشق بکات.
قلیچدار ئۆغڵۆ دەڵێت: ئێمە خەریکی تاوتوێ کردنی بابەتەکانی ئەو دیدارەین. بۆ ئێمە کردنەوەی دەرگای پێوەندی لە نێوان تورکیا و سووریا زۆر گرینگە.
ناوبراو ئاماژی بە وردەکارییەکانی ئەو سەفەرە نەکرد و نەیگوت ئایا سەردانی بەشار ئەسەد دەکات یا نا.
حکوومەتی تورکیا لە کۆتایی ساڵی 2011دا پێوەندییەکانی لەگەڵ دیمەشق پچڕاند و داوای کشانەوەی ئەسەدی لە دەسەڵات کرد. بەرپرسانی تورکیا بە تایبەت ئەردۆغان سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بارها ڕایانگەیاندووە بەشار ئەسەد ڕۆڵی لە داهاتووی سووریا نابێت، بەڵام وا دیارە کە تورکیا لە سەر هەڵویستەکانی خۆی مکووڕ نییە.
ئێستا سەرۆکی پارتی سەرەکیی ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا هەوڵ دەدات ئەو پێوەندییانەی کە بە بۆنەی هەڵویستەکانی بەرپرسانی پارتی دەسەڵاتدارەوە پچڕابوون، زیندوو بکاتەوە. پارتی کۆماریخوازی گەل پێش ئێستاش بۆ چاک کردنەوەی پێوەندیی تورکیا لە گەڵ وڵاتانی ناوچەکە نێوەندگیریی کردووە، لەوان لەگەڵ عێراق و میسر.
تورکیا ئێستا سەرقاڵی شەڕ لەگەڵ یەکینەکانی پاراستنی گەلە. سەرۆکی CHP ئەردۆغان تۆمەتبار دەکات کە دەیهەوێت بە کەڵک وەرگرتن لەو شەڕە خۆی وەکوو پاڵەوان بنوێنێت.
سەرچاوە: حوڕیەت
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment