له‌ کۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی په‌رله‌ماندا دۆخی عه‌فرین تاوتوێ ده‌کرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی په‌رله‌مانی کوردستان ڕای‌گه‌یاند: له‌ کۆبوونه‌وه‌ی داهاتوودا په‌رله‌مان دانیشتنی ئاساییی خۆی ئه‌نجام ده‌دات و یه‌کێک له‌ بڕگه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش تایبه‌ت ده‌بێت به‌ گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر دۆخی عه‌فرین.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عیزه‌ت سابیر له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ "بغداد الیوم"ی وتوووه‌: بڕیاره‌ ڕۆژی سێشه‌مه‌ کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌ بچێت و له‌و دانیشتنه‌دا دۆخی عه‌فرین و بێده‌نگیی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی یه‌ک له‌ گرینگترین ته‌وه‌ره‌کانی کۆبوونه‌وه‌که‌ی په‌رله‌مانی کوردستان ده‌بێت.

هاوکات بێگه‌رد تاڵه‌بانی سکرتێری په‌رله‌مانی کوردستانیش گوتوویه‌تی: دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ ئه‌نجامی گفتوگۆی په‌رله‌مانتاران و فراكسیۆنه‌كان هه‌ڵوێستی فه‌رمیی په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی عه‌فرینه‌وه‌ گه‌ڵاڵه‌ ده‌كرێت و ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.

تورکیا له‌ ڕۆژى ٢٠ى جانیڤێریی ٢٠١٨وه‌ به‌ فڕۆکه‌ى جه‌نگى، فڕۆکه‌ى بێفڕۆکه‌وان، تانک، تۆپ و هاوه‌ن هێرشه‌کانیان بۆ سه‌ر عه‌فرین ده‌ست پێکردوووه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11028

Your Comment

You are replying to: .
captcha