بهپێی ههواڵی کوردپرێس، ماوەی 10 ڕۆژە لەشكركێشییەكانی سوپای توركیا و گرووپە چەكدارەكانی نزیک لە توركیا بۆ سەر عەفرین بە پشتیوانیی هێزی ئاسمانیی توركیا دەستیپێكردوووە.
لەگەڵ توندبوونەوەی شەڕ و پێكدادانەكانیشدا حكوومەتی توركیا تۆمەتبار دەكرێت بە بەكارهێنانی چەكی ناپاڵم لە دژی دانیشتوانی سڤیلی سووریا.
ئیلهام ئیبراهیم، هاوسەرۆكی ئەنجومەنی دیموكراتی سووریا لە تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەرەوە ڕایگەیاند: "لەشكری توركیا چەكی قەدەغەكراوی ناپاڵم لە دژی دانیشتوانی سڤیلی سووریا بەكار دەهێنێت."
ئەوەش لە كاتێکدایە كە یاسای نێودەوڵەتیی بەكارهێنانی چەكی ناپاڵمی دژی دانیشتوانی سڤیل قەدەغە كردوووە.
لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا، توركیا تۆپباران و هێرشە ئاسمانییەكانی بۆ سەر سووریا چڕتر كردۆتەوە، بەڵام بەهۆی بەرگریی سەختی شەڕڤانان لە شارەكە نەیانتوانیوە هیچ پێشڕەوییێک بكەن.
سهرچاوه: خهندان
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment