ئاماده‌كاریی ڤێستیڤاڵی فیلم و وێنه‌ له‌ سنه‌

به‌شی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر- دوای ڕاوه‌ستانی بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ ده‌یه‌مین ڤێستیڤاڵی ناوچه‌ییی فه‌رهه‌نگی ناوچه‌یی فیلم و وێنه‌ی ژیار، له‌ مانگی گوڵانی ساڵی داهاتوو له‌ شاری سنه‌ به‌رێوه‌ ده‌چێت .

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سالم سه‌ڵواتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی جه‌وانی ئێران لقی كوردستان له‌ شاری سنه‌ ئاشكرای كردوووه‌ له‌ مانگی گوڵانی ساڵی داهاتوو ده‌یه‌مین ڤێستیڤاڵی فیلم و وێنه‌ی ژیار له‌ شاری سنه‌ به‌رێوه ‌ده‌چێت و ئه‌م شاره‌ میوانداری به‌شداربووانی ئه‌م ڤێستیڤاڵه‌ ده‌كات .

سه‌ڵواتی وتیشی: هه‌ر یه‌ک له‌ پارێزگاكانی (كوردستان، ئیلام، لۆرستان، هه‌مه‌دان، ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا و كرماشان ) به‌شداری له‌م خوله‌ی ڤێستیڤاڵی ژیار ده‌كه‌ن و هۆگرانی فیلم و وێنه‌ تا مانگی داهاتوو ده‌توانن به‌رهه‌مه‌كانیان بۆ نووسینه‌گه‌ی ئه‌م ڤێستیڤاڵه‌ ڕه‌وانه‌ بكه‌ن .

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 11011

Your Comment

You are replying to: .
captcha