به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سالم سه‌ڵواتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی جه‌وانی ئێران لقی كوردستان له شاری سنه ئاشكرای كردوووه له مانگی گوڵانی ساڵی داهاتوو ده‌یه‌مین ڤێستیڤاڵی فیلم و وێنه‌ی ژیار له شاری سنه به‌رێوه ده‌چێت و ئه‌م شاره میوانداری به‌شداربووانی ئه‌م ڤێستیڤاڵه ده‌كات .
سه‌ڵواتی وتیشی: هه‌ر یه‌ک له پارێزگاكانی (كوردستان، ئیلام، لۆرستان، هه‌مه‌دان، ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا و كرماشان ) به‌شداری له‌م خوله‌ی ڤێستیڤاڵی ژیار ده‌كه‌ن و هۆگرانی فیلم و وێنه تا مانگی داهاتوو ده‌توانن به‌رهه‌مه‌كانیان بۆ نووسینه‌گه‌ی ئه‌م ڤێستیڤاڵه ڕه‌وانه بكه‌ن .
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment