ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تیی لیژنه‌ی دادی په‌رله‌مان له‌و باره‌یه‌وه به کوردپرێسی وتوووه: هێرشه‌که‌ی تورکیا بۆ خاکی سووریا نایاسایییه و نموونه‌ی ئاشکرای ده‌ستدڕێژییه و پێچه‌وانه‌ی مانیفێستی نه‌ته‌وه یهکگرتوووهکانه.
ناوبراو درێژه‌ی پێدا: ئه‌وه هه‌ڵه‌یه که وڵاتێک ته‌داخولی سه‌ربازی له وڵاتێکی دیکه‌دا بکات و بڕیار بدات به گومانی خۆی دژ به تیرۆریستان بوه‌ستێت.
پوورموختار ئاماژه به چاولێگه‌ریی تورکیا له ڕه‌فتاری ئه‌مریکا بۆ پرسی ته‌داخولی سه‌ربازی له وڵاتانی دیکه‌دا ده‌کات و ده‌ڵێت: ئێمه پێشتریش ئه‌و پڕۆسه‌یه‌مان بینیوه و ئه‌مریکا بنیاتنه‌ری ئه‌و ڕه‌وته‌یه له جیهاندا که به ناوی هێرشی ده‌ستپێشخه‌رانه یان به بیانووی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی تیرۆریستان ته‌داخول له خاکی وڵاتانی دیکه‌دا ده‌کات و ئه‌مڕۆش تورکیا چاو له‌و ڕه‌فتاره نادهستوورییهی ئه‌مریکا ده‌گرێت.
ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی دادی په‌رله‌مان ئاماژه‌ی به زه‌رووره‌تی ڕێزگرتنی تورکیا له سه‌روه‌ریی سووریا کرد و گوتی: تورکیا ده‌بێت پێبه‌ند بێت به په‌یڕه‌وی نێوده‌وڵه‌تی.
ناوبراو زیادیشی کرد: تا ئێستا هیچ هه‌ڵمه‌ت یان هه‌ڕه‌شه‌یێک له سنووری سووریاوه دژ به تورکیا ئه‌نجام نه‌بوووه و دیاره ڕه‌فتاره‌که‌ی تورکیا پێچه‌وانه‌ی یاسا و په‌یڕه‌وی نێوده‌وڵه‌تییه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment