هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازیی تورکیا له‌ عه‌فرین نموونه‌ی ئاشکرای ده‌ستدڕێژی کردنه‌

به‌شی ئێران- محه‌مه‌د عه‌لی پوورموختار ده‌ڵێت: هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازیی تورکیا له‌ عه‌فرین نموونه‌ی ئاشکرای ده‌ستدڕێژی کردنه‌ و لێره‌دا ئه‌رکی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کانه‌ به‌رانبه‌ر به‌ ئه‌و ده‌ستدڕێژییه‌ی تورکیا بۆ خاکی سووریا هه‌ڵوێست بنوێنێت.

ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تیی لیژنه‌ی دادی په‌رله‌مان له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ کوردپرێسی وتوووه‌: هێرشه‌که‌ی تورکیا بۆ خاکی سووریا نایاسایییه‌ و نموونه‌ی ئاشکرای ده‌ستدڕێژییه‌ و پێچه‌وانه‌ی مانیفێستی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کانه‌.

ناوبراو درێژه‌ی پێدا: ئه‌وه‌ هه‌ڵه‌یه‌ که‌ وڵاتێک ته‌داخولی سه‌ربازی له‌ وڵاتێکی دیکه‌دا بکات و بڕیار بدات به‌ گومانی خۆی دژ به‌ تیرۆریستان بوه‌ستێت.

پوورموختار ئاماژه‌ به‌ چاولێگه‌ریی تورکیا له‌ ڕه‌فتاری ئه‌مریکا بۆ پرسی ته‌داخولی سه‌ربازی له‌ وڵاتانی دیکه‌دا ده‌کات و ده‌ڵێت: ئێمه‌ پێشتریش ئه‌و پڕۆسه‌یه‌مان بینیوه‌ و ئه‌مریکا بنیاتنه‌ری ئه‌و ڕه‌وته‌یه‌ له‌ جیهاندا که‌ به‌ ناوی هێرشی ده‌ستپێشخه‌رانه‌ یان به‌ بیانووی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی تیرۆریستان ته‌داخول له‌ خاکی وڵاتانی دیکه‌دا ده‌کات و ئه‌مڕۆش تورکیا چاو له‌و ڕه‌فتاره‌ ناده‌ستوورییه‌ی ئه‌مریکا ده‌گرێت.

ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی دادی په‌رله‌مان ئاماژه‌ی به‌ زه‌رووره‌تی ڕێزگرتنی تورکیا له‌ سه‌روه‌ریی سووریا کرد و گوتی: تورکیا ده‌بێت پێبه‌ند بێت به‌ په‌یڕه‌وی نێوده‌وڵه‌تی.

ناوبراو زیادیشی کرد: تا ئێستا هیچ هه‌ڵمه‌ت یان هه‌ڕه‌شه‌یێک له‌ سنووری سووریاوه‌ دژ به‌ تورکیا ئه‌نجام نه‌بوووه‌ و دیاره‌ ڕه‌فتاره‌که‌ی تورکیا پێچه‌وانه‌ی یاسا و په‌یڕه‌وی نێوده‌وڵه‌تییه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11005

Your Comment

You are replying to: .
captcha