کاردانه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌رانبه‌ر به‌ لێدوانه‌که‌ی پاشای ئۆردۆن

به‌شی ئێران- وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژه‌ به‌ لێدوانه‌که‌ی ئه‌م دواییه‌ی شانشینی ئۆردۆن و باز کردنی هه‌ندێک ته‌وه‌ر له‌سه‌ر سیاسه‌تی ناوچه‌ییی کۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌کات و ئه‌و لێدوانه‌ به‌ ناڕاست ده‌زانێت و ده‌ڵێت: ئیدعاکه‌ دژ به‌ خواستی گه‌ل و زۆرینه‌ی وڵاتانی ناوچه‌که‌یه‌ بۆ سه‌قامگیری و ئاسایش.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌هرام قاسمی تیشکی خسته‌ سه‌ر هه‌ندێک ئیدعا وه‌کوو "هیلالی ئێرانی" و "ده‌ستوه‌ردانی ئێران له‌ ناوچه‌که‌" و گوتی: ئه‌و لێدوانه‌ ده‌وری ئیجابیی ئێران و پێداگریی ئه‌م وڵاته‌ بۆ شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆر و یارمه‌تی گه‌یاندن به‌ سه‌قامگیریی ناوچه‌که‌ ڕه‌ت ناکاته‌وه‌.

ناوبراو زیادی کرد: ئه‌و چه‌شنه‌ قسانه‌ له‌ ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌ مه‌ترسیدار و دژواره‌ی ئێستای ناوچه‌که‌ به‌ هیچ له‌ونێک به‌رژه‌وه‌ندیی ده‌وڵه‌ت و گه‌لانی ناوچه‌که‌ دابین ناکات و ته‌نها نه‌یاران و داگیرکاران و ده‌ستدڕێژی‌کاران سوودی لێ وه‌رده‌گرن که‌ حه‌ز به‌ ئاسایش و گه‌شه‌ی ئابووری و سه‌روه‌ری و حوکمڕانیی نیشتمانیی وڵاتانی ناوچه‌که‌ ناکه‌ن و تا ئه‌و کاته‌ی ئیراده‌یێکی جیدی بۆ دۆزینه‌وه‌ و ته‌رکیز کردن له‌سه‌ر ڕیشه‌ی سه‌ره‌کیی قه‌یران و ناکۆکییه‌کانی ئێستا نه‌بێت دوورنواڕێکی گه‌ش بۆ تۆکمه‌ کردن و پاوه‌جێ کردنی ئاسایش و سه‌قامگیری له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین ده‌سته‌به‌ر نابێت.

وته‌بێژی ده‌زگای دیپلۆماتیی ئێران ئاماژه‌ی به‌ ئایدیای نوێ و جۆربه‌جۆری کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ڕه‌خساندنی که‌شێکی بێ ته‌نگه‌ژه‌ی نێوان وڵاتانی ناوچه‌که‌ کرد که‌ یه‌ک له‌و نموونانه‌ پێکهێنانی کۆمکارێک بۆ گفتوگۆی وڵاتانی ناوچه‌که‌ له‌سه‌ر که‌نداوی فارسه‌.

ناوبراو زیادیشی کرد: سیاسه‌تی پاوه‌جێ و نه‌گۆڕی کۆماری ئیسلامیی ئێران به‌رده‌وام ئه‌وه‌ بوووه‌ یارمه‌تیی ئاشتی و سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌که‌ بدات و که‌ڵک له‌ هه‌موو ده‌رفه‌تێک وه‌ربگرێت بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتانی ناوچه‌که‌ بانگهێشت بکات بۆ گفتوگۆ و دیالۆگ و ڕه‌خساندنی به‌ستێنی پێویست بۆ یارمه‌تی گه‌یاندن به‌ کۆتایی هێنانی قه‌یران و کێشه‌ی ناوچه‌که‌.

سه‌رچاوه‌: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11000

Your Comment

You are replying to: .
captcha