بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هۆشدار عەبدوڵڵا، كە ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ یەك شەممە لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، توركیا لە زووەوە بەرنامەی هەیە بۆ گرتنی شاری مووسڵ.
پەرلەمانتارەكە راشیگەیاند، كە توركیا ئێستا دەیەوێت بەرنامەكەی بە بیانووی بوونی PKK بخاتە بواری جێبەجێ كردنەوە، بۆ ئەوەش ئامادەكاری كردووە.
ئەمە لە كاتێكدایە توركیا ماوەیێكە دەستی بە هەڕەشە كردووە بۆ ئەنجام دانی ئۆپەراسیۆن لە ناو شنگال، كە دەكەوێتە باكووری رۆژئاوای شاری مووسڵ، بۆ ئەوەش داوای هاوكاریی لە عێراق كردووە.
پەرلەمانتارەكە داوای لە حكوومەتی عێراق كردووە هیچ هاوكارییێكی توركیا نەكات و رێگەش بەوە نەدات سوپای توركیا هێرش بكاتە سەر خاكی عێراق و پێشێلی سەروەریی وڵاتەكە بكات.
سەرچاوە: شارپرێس
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment