کوردی سووریا بایکۆتی دانیشتنی ئاشتیی سووریا له‌ سۆچی ده‌که‌ن

به‌شی جیهان- فه‌وزه‌ یووسف ده‌ڵێت:‌ به‌هۆی هێرشه‌كانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر عفرین به‌شداریی كۆنگره‌ی سۆچی ناكه‌ن ئه‌وه‌ش وه‌ک كاردانه‌وه‌ له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئیداره‌ی کوردستانی سووریا به‌ فه‌رمی بایكۆت كردنی كۆنگره‌ی نیشتمانیی سووریای ڕاگه‌یاند كه‌ له سۆچیی ڕووسیا به‌ڕێوه‌ ‌ده‌چێت ئه‌وه‌ش له‌ كاردانه‌وه‌ی هێرشی سوپای توركیا بۆ سه‌ر عفرین.

فه‌وزه‌ یوسف هاوسه‌رۆكی ئیداره‌ی کوردستانی سووریا ڕای‌گه‌یاند: وه‌ک ئیداره‌ی فیدراڵی کوردستانی سووریا به‌شداریی كۆنگره‌ی نیشتمانیی سووریا ناكه‌ن كه‌ له ‌سۆچی به‌ڕێوه‌ ‌ده‌چێت.

فه‌وزه‌ یووسف ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندوووه‌ که‌‌ توركیا و ڕووسیا پشتگیریی كۆنگره‌ی سۆچی ده‌كه‌ن له ‌كاتێكدا ئه‌و دوو وڵاته‌ به‌شدارن له‌ ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ر عفرین كه‌ ئه‌وه‌ جێگه‌ی نیگه‌رانی ئێمه‌یه‌.

سوپای توركیا چه‌ند رۆژێكه‌ ده‌ستی به ‌ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ر كانتۆنی عفرین كردوووه ‌و ئۆپه‌راسیۆنیش به‌رده‌وامه كه‌ به‌رپرسه‌كه‌ی ئیداره‌ی کوردستانی سووریا نیگه‌رانیی خۆی له ‌به‌رده‌وامیی هێرشه‌كان ده‌ربڕیوه‌.

هێرشه‌كه‌ له‌ كاتێكدایه‌ بڕیاره‌ 29ی ئه‌م مانگه‌ كۆنگره‌ی نیشتمانیی سووریا له ‌سۆچی بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ ئه‌نجام بدرێت كه‌ كوردیش به ‌فه‌رمی بۆ ئه‌و كۆنگره‌یه‌ بانگهێشت كراوه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10989

Your Comment

You are replying to: .
captcha