4 مه‌رجی نوێی حکوومه‌تی عێراقی بۆ دیدار له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی کورد

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری تورکمانی هاوپه‌یمانی نیشتمانی له‌ په‌رله‌مانی عێراق باس له‌وه‌ ده‌کات به‌ ئاوڕدانه‌وه‌ له‌ مه‌رجه‌ نوێکانی حکوومه‌تی ناوه‌ندی له‌وه‌ ناچێت لیژنه‌یێکی نوێ له‌ هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا بکات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جاسم محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر که‌ که‌سایه‌تییێکی نزیکه‌ له‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقه‌وه‌ ده‌ڵێت: حکوومه‌تی فیدڕاڵ 4 مه‌رجی داناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر درێژه‌ بدرێت و یه‌که‌میان دانپێدانانی هه‌ولێر به‌ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌رئه‌نجامی گشتپرسی و ڕاوه‌ستاندنی هه‌موو هه‌وڵێک بۆ جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێم له‌ عێراقه‌.

جه‌عفه‌ر زیادیشی کرد: مه‌رجی دووهه‌م ئه‌وه‌یه‌ هه‌رێمی کوردستان ئه‌و هه‌له‌ بۆ حکوومه‌تی فیدڕاڵ بڕه‌خسێنێت تاوه‌کوو هه‌ندێک له‌ پرسه‌ ناکۆکه‌کان له‌گه‌ڵ هه‌ولێر چاره‌سه‌ر بکات له‌وان ده‌روازه‌ مه‌رزییه‌کان، فڕۆکه‌خانه‌کان و پرسی نه‌وت.

ئه‌م نوێنه‌ره‌ تورکمانییه‌ هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات هه‌ر دوو ده‌روازه‌ی برایم خه‌لیل و فیشخابوور کێشه‌ی زۆریان هه‌یه‌ و هێزی پێشمه‌رگه‌ش هێشتاکه‌ له‌ ناوچه‌ کێشه‌له‌سه‌ره‌کان نه‌کشاوه‌ته‌وه‌ و وتیشی: مه‌رجی سێهه‌می به‌غدا گه‌ڕانه‌وه‌ی نوێنه‌رانی په‌رله‌مانی کوردستان و وه‌زیرانی کورد بۆ سه‌ر کاره‌کانیان له‌ هه‌ولێره‌ و چواره‌مین مه‌رجیشی ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و لیژنانه‌ی هه‌رێمی کوردستان که‌ بڕیاره‌ سه‌ردانی به‌غدا بکه‌ن ده‌بێت له‌ تێکڕای پارته‌ سیاسییه‌کانی هه‌رێم پێکهاتبێت.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی "اسکای پرس"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10987

Your Comment

You are replying to: .
captcha