ئه‌مریکا پێبه‌ندی ڕێککه‌وتنه‌ ستراتێژیکه‌که‌ی له‌گه‌ڵ عێراق نییه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی فراکسیۆنی موسته‌قلوون له‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت: ئه‌مریکا پێبه‌ندی ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ ستراتێژیکه‌ نییه‌ که‌ له‌گه‌ڵ عێراق واژۆی کردوووه‌ و له‌م دۆخه‌دا پشتی عێراق ناگرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سادق له‌بان له‌ لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا باس له‌وه‌ ده‌کات ئه‌و کاته‌ی عێراق ته‌واو پێویستی به‌ ئه‌مریکا بوو بۆ شه‌ڕی دژه‌داعش، ئه‌و وڵاته‌ پێبه‌ندی ڕێککه‌وتنه‌کانی له‌گه‌ڵ عێراق نه‌بوو و ده‌شڵێت: جێبه‌جێ نه‌کردن و وه‌دواخستنی ڕێککه‌وتنه‌ ستراتێژیکه‌کان هه‌وڵێکی نه‌رێنییه‌ و کارتێکه‌ریی ده‌بێت له‌سه‌ر پێوه‌ندیی نێوان دوو وڵات.

له‌بان له‌سه‌ر پێویستی جێبه‌جێ کردنی ڕێککه‌وتنه‌کانی نێوان واشنتۆن- به‌غدا جه‌ختی کرده‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10981

Your Comment

You are replying to: .
captcha