خوێندنه‌وه‌ بۆ بودجه‌ی 97 له‌ په‌رله‌مان ده‌ستی‌پێکرد

به‌شی ئێران/کوردی- پڕۆژه‌یاسای ساڵی 97 ئاراسته‌ی په‌رله‌مان کرا و خوێندنه‌وه‌ بۆ ئه‌و بودجه‌یه‌ ده‌ستی‌پێکرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دانیشتنه‌که‌ی په‌رله‌مان به‌ ئاماده‌بوونی 194 نوێنه‌ر به‌ سه‌رۆکایه‌تیی عه‌لی لاریجانی ده‌ستی‌پێکرد و گرینگترین ته‌وه‌ری ئه‌مڕۆی کۆبوونه‌وه‌که‌ش خوێندنه‌وه‌ بۆ بودجه‌ی ساڵی 97ه‌ که‌ ئاراسته‌ی په‌رله‌مان کراوه‌.

په‌رله‌مانتاران ئه‌مڕۆ سه‌ره‌تا ڕه‌شنووسی پڕۆژه‌یاساکه‌ که‌ ئێستا له‌ کۆمیسیۆنی ته‌لفیقی بودجه‌دا په‌سه‌ند کراوه‌ تاوتوێ ده‌که‌ن و پاشان خوێندنه‌وه‌ بۆ ورده‌کاریی پڕۆژه‌ یاساکه‌ ده‌که‌ن.

شیاوی ئاماژه‌یه‌ حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رکۆماری ئێران ڕۆژی 19ی سه‌رماوه‌ز وه‌کوو یه‌که‌م پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی ساڵی 97ی له‌ کاتی خۆیدا ئاماده‌ کرد و سه‌ره‌تا لیژنه‌ پسپۆڕییه‌کان خوێندنه‌وه‌یان بۆ کرد و پاشان کۆمیسیۆنی ته‌لفیق تاوتوێ کرد و پاش په‌سه‌ندکرانی ئێستا بۆ ده‌نگدان ئاراسته‌ی په‌رله‌مان کراوه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10975

Your Comment

You are replying to: .
captcha