به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، میدیاکانی ئه‌ڵمانیا ڕایانگه‌یاند کورده‌کانی ئه‌ڵمانیا به مه‌به‌ستی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین دژ به هێرشی سوپای تورکیا بۆ سه‌ر کانتۆنی کوردنشینی عفرین گردبوونه‌وه‌یێکی ناڕه‌زاییی 20 هه‌زار که‌سییان پێک هێنا و دژ به‌و هێرشه دروشمیان ده‌گوته‌وه. پاش ماوه‌یێکی کورت پۆلیسی ئه‌ڵمانیا خۆپیشانده‌رانی په‌رته‌وازه کرد که ئاڵا و لافیته و تیمسالی په‌که‌که و یه‌په‌گه‌یان به ده‌سته‌وه بوو.
پۆلیسی ئه‌ڵمانیا گوتوویه‌تی هۆی ئه‌و په‌رته‌وازه کردنه ئه‌وه بوو خۆپیشانده‌ران تیمسالی ئۆجه‌لان و په‌که‌که‌یان به ده‌سته‌وه بوو که له ساڵی ڕابردوووه‌وه له ئه‌ڵمانیا قه‌ده‌غه کراوه.
هه‌واڵده‌ریی دی پی ئی ڕایگه‌یاند: پاش ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی پۆلیس، کورده‌کان له‌گه‌ڵ پۆلیسی ئه‌ڵمانیا تێکهه‌ڵچوون و پۆلیس ناچار بوو گازی فرمێسک ڕێژ به‌کار بهێنێت.
خۆپیشانده‌ران دژ به هێرشی 9 ڕۆژ پێشی تورکیا بۆ سه‌ر عفرین ناڕهزایییان ده‌ربڕی و داوای کۆتایی هێنان به‌و هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌یان کردبوو.
سه‌رچاوه: ئاسۆشیتدپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment