سعوودیە بۆ پێدانی پۆستی سەرۆک کۆماریی عێراق بە سوننەکان پێداگری دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕۆژنامەی "العربی الجدید"ی لەندەن باسی پێداگریی سعوودیە دەکات بۆ ئەوەی پۆستی سەرۆک کۆماریی عێراق بدرێت بە سوننەکان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕۆژنامەکە نووسیویەتی: سعوودیە هەوڵ دەدات ئەو پۆستەی ئێستا بە دەست کوردەکانی عێراقەوەیە بدرێت بە سوننەکان و بۆ دەستەبەر بوونی ئەو مەبەستەش بڕی یەک ملوێن دۆلاری داوە بە سەرکردەیێکی ئەهلی سوننە بۆ ئەوەی کار و باری خۆی بۆ ئامادەبوونی هەڵبژاردنەکە ڕاپەڕێنێت.

ئەو ڕۆژنامەیە زیادی کرد: سعوودیە هەروەهاش بۆ گۆڕینی شێوازی دابەش کردنی پۆستەکانی سێ سەرۆکایەتییەکە و ڕادەست کردنی پۆستی سەرۆک کۆماریی ئەو وڵاتە بۆ کەسایەتییێکی سوننە و پێدانی پۆستی سەرۆکی پەڕلەمان بە کورد و ماننەوەی پۆستی سەرۆک وەزیران بە دەست شیعەوە هەوڵ دەدات.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 10945

Your Comment

You are replying to: .
captcha