بەپێی هەواڵی کوردپرێس حاكم زاملی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌لێدوانێكدا بهSNNی ڕاگه‌یاند، "حكوومه‌ت و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌توندی بوونی سوپای توركیا له‌خاكی عیراق به‌هه‌رێمیشه‌وه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه، به‌جۆرێك سنوور به‌زاندنی خاكی هه‌رێم زیاتر له جارێك له‌لایه‌ن سوپای توركیا‌و هێنانی چه‌ك و جبه‌خانه‌یێكی زۆره‌وه، كارێكی مه‌ترسیداره و پێویسته ئه‌نكه‌ره ڕێز له‌بنه‌مای دراوسێتی له‌گه‌ڵ عیراق بگرێت".
وتیشی:"وه‌ك چۆن ته‌واوی عیراقمان له تیرۆریستی داعش پاك كرده‌وه، به‌هه‌مان شێوه ده‌توانین خاكی عیراق له بوونی هه‌ر هێزێك پاك بكه‌ینه‌وه و هیچ به‌ربه‌ستێكیش نییه بۆ به‌كارهێنانی هێز بۆ ده‌ركردنی ئه‌و هێزانه‌ی سوپای توركیا".
حاكم زاملی ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه، "ئه‌گه‌ر پێشتر شه‌ڕمان بۆ ده‌ركردن و له‌ناوبردنی داعش بووبێت، ئه‌وه ئێستا شه‌ڕمان بۆ ده‌ركردنی هه‌ر هێزێكی بیانی ده‌بێت له‌خاكی عیراق".
ناوبراو هۆشداریش به‌توركیا ده‌دات و ده‌ڵێت:"سه‌ره‌تا به‌ڕێگه‌ی دانوستان و ئاشتی ئه‌و پرسه‌ی له‌گه‌ڵ توركیا باس ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر ئاماده‌ی چوونه ده‌ره‌وه‌ش نه‌بون، ئه‌وه زمان و ڕێوشوێنێكی توندترمان ده‌بێت، چوونكه داعش له‌عیراق كۆتایی هاتوه و هیچ بیانویێك نه‌ماوه بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌و سوپایه له‌عیراقدا".
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠١
Your Comment