بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕەسوول خزری ڕایگەیاند: 95 لە سەدی قاچاخی وڵات لە ڕێگا فەرمییەکانەوە بە کانتینێر ئەنجام دەدرێت و تەنها نیو لەسەد لە ڕێگای کۆڵبەریەوە قاچاخ دێتە نێو وڵاتەوە.
نوێنەری خەڵکی سەردەشت و پیرانشار هەروەها ڕەخنەی لە دژایەتیی نوێنەرانی پەرلەمان لەگەڵ ئاراستە کردنی گەڵاڵەی سامانپێدانی کۆڵبەران لە پەرلەمان گرت و وتی: پاش ئەوەی کە لە ڕێگای 15 وەزەرەتخانە و ڕێکخراوی جیاوازەوە پێشوەێنگیری بۆ سامانپێدانی ڕێگا کۆڵبەرییەکان کراو و بڕیاردا بە شێوەی خێرا ئەو گەڵاڵەیە بخرێتە کۆبوونەوەی فەرمیی پەرلەمانەوە، نوێنەرانی پەرلەمان لەگەڵ هێنانەی ئاراوەی بە شێوەی خێرا دژایەتییان کرد و بەو بۆنەوە گەڵاڵەکە بە شێوەی ئاسایی تاوتوێ دەکرێت.
خزری زیادی کرد ئاسایشی نەتەوەی بەسراوە بە بژیوی ژیانی خەڵکەوە، ئاسایشی هەمیشەیی لە سنوورەکاندا کاتێک دەستبەر دەکرێت کە بژیوی ژیان و کار بۆ سنوورنشینان دابین بکرێت.
نوێنەری خەڵکی سەردەشت و پیرانشار لە کۆتاییدا وتی: بۆچی دەبێت لاوی ئێرانی بە گوللەی ئێرانی بکوژرێت؟ ئەو پرسە پیشاندەری بێ تەویری و بێ ڕاوێژیی بەرپرسانە، چوونکە نەیانتوانیوە هەوڵێکی کاریگەر بۆ ڕەخساندنی هەلی کار و دابین کردنی پێداویستییەکانی خەڵک بدەن.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment