بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، گەلی کوردستان ههرگيز پاشەکشە لە ئازادی ناکات و رێگەش نادرێت ئازادى بۆ لەباربردنی خودی ئازادی، خراپ بەکاربهێنرێت. پاراستن و چەسپاندن و پەرەپێدانی ئازادی و دیموکراسی، بريتييه له سەروەريی یاسا و سەربەخۆیيی دادگە، سەربەخۆیيی دادگەش لە چۆنیەتيی کاری دادگە و دادوەرانەوە دەبینرێت. "دادگە و دادوەرانى بهڕێز دەبێت شکۆی سەربەخۆییى خۆيان لەپێناو سهروهريى یاسادا بپارێزن، تا شکۆی مرۆڤ و شکۆی وڵات لە سایەی شکۆی یاسادا پارێزراو بێت".
نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا داوا لە هەموو لایەک دەکات، لەگەڵ ماف و ئازاديیان لە رەخنەگرتن و دروست کردنی فشاری مەدەنییانە بەرامبەر هەر بڕیارێک، "کارێکى وا نهکهن بێمتمانەیی بە دادگە و یاسا و هەرچی دامودەزگەیە دروست بکرێت، چونکە بێمتمانەیی بە سهروهريى یاسا، وا دهکات ئیدی کەس لە سەر و ژیان و کەرامەت و ماڵ و سامان و داهاتووی خۆى، دڵنيا نهبێت".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت: "با رەخنە و کارەکانمان بۆ باشترکردن و سەروەر کردنی یاسا بێت، بۆ رووخاندنی متمانەی خەڵک نەبێت بە یاسا و دادگە و دامەزراوە فەرمییەکان".
دەقی راگەیێندراوی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
ڕۆژی سێشهممه 2021/2/16 بڕیاری دادگا بۆ سزادانی چەند ڕاگیراوێک نيگهرانى دروست کردووە، بەڵام ئەوە دوا بڕیار نییە. بەپێی یاسا، مافى سزادراوانه تانە لە بڕیارهکە بدهن، دادگای پێداچوونەوەش ئەرکیەتی بە پشتبەستن و ڕێزگرتن لە یاسا و مافەکانی مرۆڤ و مافی یاسایيی سکاڵالێکراو و سکاڵاکار، بە کەیسهکهدا بچێتەوە تا هەمووان هەست بکەن وەک یەک مافيان پارێزراوە.
لای خۆمانەوە چاودێريی ئەو پرسە دەکەین، جەخت لە سەروەریی یاسا و ڕێزگرتن لە سەربەخۆیيی بڕیاری دادگا و لە پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ دەکەینەوە. دەبێت یاسا سەروەر بێت و هیچ لایەن و کەسێک مافی دەستوەردانیان لە کاروباری دادگادا نییە.
گەلی کوردستان ههرگيز پاشەکشە لە ئازادی ناکات، ڕێگەش نادرێت ئازادى بۆ لەباربردنی خودی ئازادی، خراپ بەکار بهێنرێت. پاراستن و چەسپاندن و پەرەپێدانی ئازادی و دیموکراسی، بريتييه له سەروەريی یاسا و سەربەخۆیيی دادگا، سەربەخۆیيی دادگاش لە چۆنیەتيی کاری دادگا و دادوەرانەوە دەبینرێت. دادگا و دادوەرانى بهڕێز دەبێت شکۆی سەربەخۆییى خۆيان لەپێناو سهروهريى یاسادا بپارێزن، تا شکۆی مرۆڤ و شکۆی وڵات لە سایەی شکۆی یاسادا پارێزراو بێت.
داوا لە ههموو لایەک دەکەم لەگەڵ ماف و ئازاديیان لە ڕەخنەگرتن و له دروست کردنی فشاری مەدەنیانە بەرانبەر هەر بڕیارێک، کارێکى وا نهکهن بێمتمانەیی بە دادگا و یاسا و هەرچی دامودەزگایە دروست بکرێت، چونکە بێمتمانەیی بە سهروهريى یاسا، وا دهکات ئیتر کەس لە سەر و ژیان و کەرامەت و ماڵ و سامان و داهاتووی خۆى، دڵنيا نهبێت. با ڕەخنە و کارەکانمان بۆ باشترکردن و سەروەرکردنی یاسا بێت، بۆ ڕووخاندنی متمانەی خەڵک نەبێت بە یاسا و دادگا و دامەزراوە فەرمییەکان.
شایانی باسە رۆژی سێشەممە 2021/02/16 دادگەی هەولێر پێنج راگیراوی پارێزگای دهۆکی بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نیشتمانیی کوردستان بە شەش ساڵ زیندانی سزا دا. ئەو راگیراوانەش بریتیبوون لە: شێروان شێروانی، مەلا شڤان سەعید بەڕۆژکی، ئەیاس کەرەم پەرچی، هاریوان عیسا و گوهدار محەممەدئەمین.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment