نێچیرڤان بارزانی و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆ بوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس لەگەڵ رێکس تیلەرسن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆ بووەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی و رێکس تیلەرسن لە داڤۆس دۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق و کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدایان تاوتوێ کرد.

شاندی کوردستان بە سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی پێکهاتبوون لە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، فوئاد حوسێن، سه‌رۆكى ديوانيى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان و فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه‌.

هەر ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 25-1-2018 له‌ داڤۆس، نێچيرڤان بارزانى بە جیا لەگەڵ ئيزابێل لۆڤين، جێگرى سه‌رۆک وه‌زيرانى سوێد و ژان ئیڤ لو دریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کۆ بووەوە.

سەرچاوە: ڕووداو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 10908

Your Comment

You are replying to: .
captcha