به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هیچ كات پرسیاری ئه‌م پێنج زانیارییانه‌ی خواره‌وه مه‌كه:
1- چۆن كێشم دابه‌زێنم؟
چه‌ندین ماڵپه‌ر هه‌یه كه زانیاری هه‌ڵه‌ت پێده‌ده‌ت له سه‌ر چۆنیه‌تیی دابه‌زاندنی كێش، هه‌روه‌ها ڕێنمایت ده‌كه‌ن كه چه‌ند جۆرێک حه‌پ به‌كار بهێنیت كه جۆره‌كه‌یان خراپه و تووشی چه‌ندین نه‌خۆشی مه‌ترسیدار یان مردنت ده‌كه‌نه‌وه.
2- پرسیار له‌سه‌ر چۆنه‌یتی تاوان مه‌كه:
كارێكی ئاساییه گه‌ر له گۆگڵدا بۆ چۆنه‌یت دروست كردنی بۆمب بگه‌ڕێیت یان چۆنه‌یه‌تی ئه‌نجام دانی تاوانێک، به‌ڵام ئه‌م كاره‌ت ده‌بێته تووشی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایت ده‌كه‌نه‌وه.
3- نیشانه‌كانی شێرپه‌نجه چین؟
هه‌تا زیاتر به دوای نیشانه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشییه‌دا بگه‌ڕێیت كه تووشت بوووه، زیاتر حه‌ز ده‌كه‌یت به دوای نیشانه‌كانیدا بگه‌ڕێیت، به‌مه‌ش گومان و دڵه‌راوكێت بۆ زیاد ده‌كات و هیچ سودێكی نیه، جگه له‌وه‌ی تووشی سه‌رئێشان و نه‌خۆشی ترت ده‌كاته‌وه، بۆیه له كاتی نه‌خۆش كه‌وتنتدا سه‌ردانی پزیشكی پسپۆر بكه.
4- من كێم؟
به هیچ شێوه‌یێک به دوای زانیارییه‌كانی تایبه‌ت به خۆت مه‌گه‌رێ، چونكه ئه‌نجامی گه‌ڕانه‌كه‌ت به دڵی تۆ نابێت، زۆرینه‌ی كاتیش به‌كاربه‌رانی ئینته‌رنێت به‌دوای سیفاتی ناشیرین و شه‌رانیدا ده‌گه‌رێن، بۆیه زۆرینه‌ی خه‌ڵكی شتی نه‌رێنی له‌سه‌رت ده‌نووسن.
5- كێ ئه‌میری نایجریایه؟
ئه‌م پرسیاره له گۆگڵدا زۆر ده‌كرێت، هۆكاری ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه كه له ئیمێڵدا كه‌سێكی ساخته به ناوی ئه‌كیری نایجریاوه په‌یوه‌ندیت پێوه ده‌كات كه حه‌ز ده‌كات پاره‌یێكی زۆرت بداتێ له به‌رامبه‌ر كارێک یان پاره‌یێكی كه‌مدا، به هیچ شێوه‌یێک وه‌لامی ئه‌م جۆره ئیمێڵانه مه‌ده‌ره‌وه و هیچ بره پاره‌یێكیش مه‌نێره.
ئایا دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته به دوای ئه‌م پرسیارانه‌دا ده‌گه‌ڕێیت؟
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment