به‌غدا ئیراده‌ی کردوووه‌ به‌ ته‌واوه‌تی هه‌رێمی کوردستان کۆنتڕۆڵ بکات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌رێکی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت: ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ هه‌نگاوه‌ یاساییه‌کانی خۆی به‌رامبه‌ر به‌ هه‌رێمی کوردستان ئه‌وه‌ش به‌ کۆنتڕۆڵ کردنی ده‌روازه‌ سنوورییه‌کان و ڕێکخراو و ده‌زگای ده‌وڵه‌تی و دابه‌ش کردنی عادلانه‌ی داهاتی نه‌وت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدولهادی سه‌عداوی به‌ ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "الاتجاه‌ پرس"ی وتوه‌: هه‌رێمی کوردستان ئێستا بۆته‌ مه‌ته‌رێزی تاوانبارانی ڕژیمی به‌عس و ئه‌و سیاسه‌توانانه‌ی له‌ لایه‌ن ده‌زگای دادی عێراقه‌وه‌ داوا کراون. هه‌ر بۆیه‌ش حکوومه‌تی مه‌رکه‌زی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ کۆنتڕۆڵ کردنی هه‌موو ئیمکاناتێکی هه‌رێمی کوردستان ئه‌وه‌ش بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی ئاسایش و سه‌قامگیری له‌ باکووری عێراق.

سه‌عداوی زیادیشی کرد: ئامانجی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ له‌و هه‌نگاوانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ ئاسایشی نیشتمانیی عێراق به‌ دوور له‌ ئیمتیازی شه‌خسی و قه‌ومی یان حیزبی بپارێزێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10899

Your Comment

You are replying to: .
captcha