به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌وانه بریتین له:
1- دوای سێ رۆژ له مردنی كه‌سه‌كه، ئه‌و ئهنزیماتانهی خۆراكه‌كانی گه‌ده‌ی شی ده‌كرده‌وه ده‌ست ده‌كه‌ن به شیكردنه‌وه‌ی جه‌سته‌ی خودی مرۆڤه‌كه.
2- زانایان ده‌ڵێن كه تا ئێستا زیاتر له 100 ملیار كه‌س مردوون.
3- رۆژانه 153 هه‌زار كه‌س ده‌مرن.
4- توێژینه‌وه‌كان ئاشكرایان كردوووه، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه چه‌پله‌رن زووتر ده‌مرن وه‌ک له‌و كه‌سانه‌ی ده‌سته راستییان به‌كار ده‌هێنن.
5- دوائه‌ندامی جه‌سته‌ی مرۆڤ كه دوای مردن له كار ده‌كه‌وێت (هه‌ستی بیستنه)، واته بیستن دوای هه‌موو هه‌سته‌كانی تر له كار ده‌كه‌وێت.
6- كه‌وتنه خواره‌وه‌ی گوێزێكی هیندی و به سه‌ر سه‌ری مرۆڤه‌وه ئه‌گه‌ر مردنی زیاتره ده‌بێت وه‌ک له‌وه‌ی قرشێک هێرشی بۆ به‌رێت.
7- له هه‌ر 40 چركه جارێک مرۆڤێک خۆی ده‌كوژێت یان هه‌وڵی خۆكوشتن ده‌دات.
8- قرشه‌كان له ساڵێكدا 11 مرۆڤ ده‌كوژن، به‌ڵام مرۆڤه‌كان له كاتژمێرێكدا 11417 قرش ده‌كوژن.
9- %80ی ئه‌و كوڕانه‌ی له ساڵی 1923 له‌دایكبوون له جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا كوژران.
10- له هه‌ر 90 چركهیێكدا ژنێک به هۆی دووگیانی یان منداڵبوونه‌وه ده‌مرێت.
11- ساڵانه 600 ئه‌مریكی به‌هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌یان له سیسته‌مه‌كانیان ده‌مرن.
12- شۆفێره قه‌ڵه‌وه‌كان له كاتی ڕووداوی هاتوچۆدا ئه‌گه‌ری مردنیان زیاتره وه‌ک له‌و شۆفێرانه‌ی قه‌ڵه‌و نین.
13- ئه‌و كاته‌ی بهڕێدهكهویت بۆ فڕۆكه‌خانه ئه‌گه‌ری مردنت زیاتره، وه‌ک له كه‌وتنه خواره‌وه‌ی خودی فڕۆكه‌كه.
14- ساڵانه نزیكه‌ی 20 هه‌زار منداڵ به‌هۆی برسێتی و هه‌ژارییه‌وه له سه‌رانسه‌ری جیهان ده‌مرن.
15- ساڵانه زیاتر له 440 هه‌زار كه‌س به هۆی هه‌ڵه‌ی پزیشكه‌كانه‌وه ده‌مرن.
16- به‌پێی ئه‌فسانه‌ی كۆنی یۆنانیه‌كان، ئه‌و كه‌سانه‌ی قژیان سووره دوای مردنیان ده‌بن به جۆره بوونه‌وه‌رێک كه ئێستا زیاتر له فیلمه ترسناكه‌كاندا به‌دی ده‌كرێن كه شێوه‌یێكی دڕندانه‌ی ناشرینیان هه‌یه و هاوشێوه‌ی مرۆڤن، به‌ڵام ده‌موچاویان زۆر ناشیرینه و زۆرترین كات خوێن ده‌خۆنه‌وه.
17- لێكۆڵینه‌وه‌كان ئاشكرایان كردوووه كه له هه‌ر هه‌شت كه‌سێک كه ده‌مرێت یه‌كێكیان به هۆی پیس بوونی هه‌واوه‌یه.
18- له به‌ریتانیا خزمه‌تگوزاریێک هه‌یه كه ناسراوه به (به‌كرێ گرتنی پرسه) واته ده‌توانیت كه‌سێک به‌كرێ بگریت كاروباره‌كانی به‌ڕێكردنی پرسه‌ی كه‌سه مردووهكهت بۆ به‌ڕێ بكات.
19- ساڵانه 12 كه‌س به هۆی بهسهرداكهوتنی ئامێری فرۆشتنی سارده‌مه‌نی و خواردنه سه‌فه‌رییه‌كان ده‌مرن، ئامێره‌كه هاوشێوه‌ی بهفرگرهیهكه (سه‌لاجه) و له شوێنه گشتییه‌كان داده‌نرێت، به‌ڵام مرۆڤه‌كان دهیجوڵێن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌خۆڕایی ئه‌و سارده‌مه‌نی و خۆراكانه ده‌ر بكه‌ن كه مه‌به‌ستیانه، به‌ڵام به‌سه‌ریاندا ده‌كه‌وێت و ساڵانه‌ش 12 كه‌س به‌و هۆیه‌وه ده‌مرێت.
20- به پێی توێژینه‌وه‌كان تا ئێستا 150 ملیۆن بۆ ملیارێک كه‌س به هۆی جه‌نگه‌كانه‌وه له ناوچوون.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment