عێراق توانای ئەوەی نییە شەڕێکی نوێی دژ بە PKK دەست پێبکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حامید مەتلەک دەڵێت: دۆخی ئابووری و ئەمنیی عێراق ڕێگە نادات بەغدا بۆ شەڕێکی نوێی دژ بە PKK هاوکاریی تورکیا بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس حامید مەتلەک ئەندامی لیژنەی ئاسایشی پەڕلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند ئەو لیژنەیە زانیاریی زۆری لە گفتوگۆی نێوان بەغدا و هەولێر لە سەر ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی دژ بە PKK بە دەستەوە نییە بەڵام دۆخی ئابووری و ئەمنیی عێراق ڕێگە نادات بەغدا بۆ شەڕێکی نوێی دژ بە PKK هاوکاریی تورکیا بکات.

ناوبراو گوتیشی: ئێمە دەبێت سنوورەکانمان و پێوەندیمان لەگەڵ دراوسێکانمان بپارێزین ئەوەش بەبێ تەداخولی سەربازی.

مەتلەک زیادیشی کرد: بوونی PKK لە عێراق هەڵەیە و سەروەرییی عێراق دەشکێنێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 10887

Your Comment

You are replying to: .
captcha