حه‌شدی شه‌عبیی عێراق دژی ده‌ستێوه‌ردانی تورکیا له‌ سووریایه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- فه‌رمانده‌یێکی حه‌شدی شه‌عبیی عێراق وێڕای ڕاگه‌یاندنی دژایه‌تیی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستێوه‌ردانی تورکیا له‌ سووریا، وتی: هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی تواناییی کۆنتڕۆڵی سنووره‌کان بۆ ڕێگری له‌ هاتنی چه‌کدارانی داعش بۆ ناوخۆی عێراقیان هه‌یه‌، به‌ڵام له‌ گۆڕانکارییه‌کانی ئێستا له‌ عه‌فرینی سووریا ده‌ستێوه‌ردان‌ ناکه‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، که‌ریم نووری له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "الغدپرس"دا ڕای‌گه‌یاند: هێزه‌ ئه‌منییه‌کان و حه‌شدی شه‌عبیی عێراق به‌رده‌وام له‌ سنووره‌کانی عێراقدا جێگیرن و درێژه‌ ده‌ده‌ن به‌ ئۆپه‌راسیۆنی پشکنین له‌و سنوورانه‌.

ناوبراو زیادی کرد: ئه‌و هێزانه‌ تواناییی کۆنتڕۆڵی سنووره‌کان بۆ ڕێگری له‌ هاتنی چه‌کدارانی داعش بۆ ناوخۆی عێراقیان هه‌یه‌، به‌ڵام له‌ گۆڕانکارییه‌کانی ئێستا له‌ عه‌فرینی سووریا ده‌ستێوه‌ردان‌ ناکه‌ن.

نووری جه‌ختی کرده‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی ئێستا له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌کاندا له‌ به‌رانبه‌ر شاره‌کانی "البعاج"، "الحظر" و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری شاری "الحسکه‌"ی سووریادا جێگیرن و وتی: ئه‌و هێزانه‌ تا ئێستا له‌ شه‌ڕی ئه‌م دواییه‌ی تورکیا له‌گه‌ڵ سووریا له‌ سنووره‌کانی عه‌فرین به‌و هۆیه‌وه‌ که‌ ناوچه‌یێکی کوردنشین له‌ سووریایه‌، ده‌ستێوه‌ردانیان نه‌کردوووه‌ و هه‌رگیزیش نایکه‌ن.

ناوبراو سه‌باره‌ت به‌ دژایه‌تیی حه‌شدی شه‌عبی له‌گه‌ڵ ده‌ستێوه‌ردانی تورکیا له‌ سووریا وتی: ئه‌و ده‌ستێوه‌ردانه‌ی تورکیا به‌ مانای ده‌ستێوه‌ردانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ کاروباری ناوخۆی سووریا نییه‌، چوونکه‌ جووڵه‌ی هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی ته‌نها له‌ ناوخۆی خاکی عێراق ئه‌نجام ده‌بێت و هه‌ر جووڵه‌یێکی دیکه‌شیان به‌ ده‌ستووری فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی عێراق ئه‌نجام ده‌بێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10885

Your Comment

You are replying to: .
captcha