سیروان بارزانی: له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستادا عه‌بادی سه‌ڵاحییه‌تی فه‌رمانده‌ییی گشتیی هه‌یه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ میحوه‌ری مه‌خموور-گویر وتی: مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی پێشووی هه‌رێمی کوردستان چیدی فه‌رمانده‌ی گشتیی پێشمه‌رگه‌ نییه‌، به‌ڵکوو له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستادا عه‌بادی سه‌لاحییه‌تی فه‌رمانده‌ییی گشتیی هه‌یه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سیروان بارزانی له‌ گفتوگۆیێکی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ که‌ناڵی هه‌واڵیی "الحدث" جه‌ختی کرده‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستادا عه‌بادی سه‌لاحییه‌تی فه‌رمانده‌ییی گشتیی هه‌یه‌ و زیادی کرد: مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی پێشووی هه‌رێم چیدی بۆ پۆستی فه‌رمانده‌ییی گشتیی پێشمه‌رگه‌ ناگەڕێتەوە.

بارزانی زیادی کرد: بنکه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مریکا له‌ شاری مه‌خموور پاش پاشه‌کشێ کردنی پێشمه‌رگه‌ له‌و شاره‌ و ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی لەلایەن سوپا و حه‌شدی شه‌عبییەوە، بۆ فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێر گواستراوه‌ته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10861

Your Comment

You are replying to: .
captcha