به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ژێنڕاڵ جۆزێف ڤۆتێل فه‌رمانده‌ی ئه‌رکانی ناوه‌ندیی سوپای ویلایه‌ته یه‌کگرتوووه‌کان ڕایگه‌یاند: سوپای وڵاته‌که‌ی پێبه‌ند ده‌بێت به شه‌راکه‌تی خۆی له‌گه‌ڵ سوپای دیموکراتیکی سووریا که زۆرینه‌ی ئه‌و سوپایه له یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG) پێک هاتوووه.
ڤۆتێل هه‌روه‌هاش گوتی: YPG هیچ ئۆلتیماتۆمێکی سه‌باره‌ت به ڕاگرتنی پڕۆسه‌ی شه‌ڕی دژ به داعش به بۆنه‌ی تووڕه‌بوون له هێرشی سه‌ربازیی تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین و بێده‌نگیی ئه‌مریکا به‌و وڵاته نه‌داوه.
ناوبراو له‌و باره‌یه‌وه زیادی کرد: من نهمبیستوووه که‌س ئۆلتیماتۆم بدات. پێشنیاریشمان ئه‌وه‌یه سه‌رجه‌م ئه‌و لایه‌نانه‌ی له به‌ره‌ی شه‌ڕدان سه‌بریان هه‌بێت و دان به‌خۆدا بگرن و ئیزن بده‌ن دیپلۆماسییه‌ت کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکات.
ڤۆتێل که ڕۆژی دووشه‌ممه شاری ڕه‌قه‌ی به سه‌ر کردبوو سه‌باره‌ت به هێرشی سه‌ربازیی تورکیا بۆ کانتۆنی کوردنشینی عه‌فرین نیگه‌رانیی ده‌ربڕی و گوتی: ئه‌و شه‌ڕه سه‌ره‌نجه‌کان له شه‌ڕی دژ به داعش کز ده‌کات.
ناوبراو گوتیشی: ئه‌مریکا وه‌کوو هاوپه‌یمانی یه‌په‌گه له به‌رانبه‌ر هێرشه‌که‌ی تورکیا بۆ عه‌فرین هه‌ڵوێستێکی جیدیی نه‌نواند و زۆرینه‌ی ئه‌و بێده‌نگییه‌ش وه‌کوو گڵۆپێکی سه‌وز خوێندنه‌وه‌ی بۆ کراوه و ئه‌و ئه‌نجامه‌ی لێی خوێنراوهتهوه که ئێستا کۆتاییی چیرۆکی داعش له سووریا نزیک ده‌بێته‌وه و ئه‌مریکا پشتی له کورده‌کانی سووریا کردوووه.
سه‌رچاوه: ده‌یلی سه‌باح
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment