150 که‌س له‌ تورکیا ده‌ستگیر کران

به‌شی تورکیا- تا ئێستا 150 که‌س به‌هۆی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به‌ هێرشه‌که‌ی تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین تۆمه‌تی بانگه‌شه‌ بۆ تیرۆریزم خراوه‌ته‌ پاڵیان و ده‌ستگیر کراون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵوی تورکیا باس له‌وه‌ ده‌کات له‌ سه‌ره‌تای ده‌ست پێکردنی هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر کانتۆنی کوردنشینی عه‌فرین تاوه‌کوو ئێستا 150 که‌س به‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌ له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان هه‌مبه‌ر ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌ ده‌ربڕیوه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی ئه‌و وڵاته‌وه‌ ده‌ستگیر کراون که‌ له‌م ژماره‌یه‌ 11 که‌سیان هێشتاکه‌ ئازاد نه‌بوونه‌ و ئه‌وانی دیکه‌ش به‌ مه‌رج ئازاد کراون.

تۆمه‌تی ئه‌و که‌سانه‌ "بانگه‌شه‌ بۆ گرووپی تیرۆریستیی په‌که‌که‌یه‌."

تورکیا یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌لی سووریا (YPG) به‌ لقی سووریای په‌که‌که‌ ده‌زانێت و ئیدعا ده‌کات له‌ ڕاستیدا هێرش بۆ سه‌ر عه‌فرین دژ به‌ په‌که‌که‌یه‌.

کاربه‌ده‌ستانی تورکیا ناڕاسته‌وخۆ هۆشداریان داوه‌ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ دژایه‌تی له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی تورکیا و پشتیوانی له‌ تیرۆریزمه‌. هۆکاری ده‌ستگیر بوونی ناڕازییه‌کانیش هه‌ر ئه‌وه‌یه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10855

Your Comment

You are replying to: .
captcha