به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مامۆستا قادر قادری پێشنوێژیی هه‌ینیی پاوه هێرشه‌که‌ی سوپای تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین به دوو هۆوه‌وه سه‌رکونه ده‌کات یه‌که‌م ئه‌وه‌ی عه‌فرین خاکی سووریایه و ئه‌و هێرشه ده‌ستدرێژی و شکاندنی سه‌روه‌ریی وڵاتی دراوسێیه. دووهه‌م ئه‌وه‌ی که خه‌ڵکی بێ تاوانێکی زۆر له‌و شاره‌دا ده‌ژین که یان ده‌کوژرێن یان له سه‌رما و سوڵه‌دا ئاواره ده‌بن.
مامۆستا قادری له درێژه‌دا وتیشی: ئه‌ردۆغان به ناوی دینه‌وه و به دوعا و قنووته‌وه ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی ده‌ست‌پێکرد ئه‌و بابه‌ته‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی جارێکی تر پاش داعش دینی ئیسلام له لایه‌ن میدیاکانی جیهان و به‌تایبه‌ت که‌ناڵه کوردییه‌کانی ناوچه‌که‌وه هێرشی بکرێته سه‌ر.
ناوبراو تیشکی خسته سه‌ر بێده‌نگیی زلهێزه‌کان له به‌رانبه‌ر بابه‌تی عه‌فرینه‌وه و وتی: ڕووسیا به هه‌موو توانایه‌وه به هێزی ئاسمانی و وشکانی و ده‌ریاییه‌وه هاتوووه سه‌روه‌ریی سووریا بپارێزێت ئه‌ی بۆ له قه‌زییه‌ی عه‌فریندا بێ ده‌نگه.
ئه‌مریکاش به کورده‌کان ڕه‌قه و قامیشڵوو حه‌سه‌که‌ی له داعش سه‌نده‌وه و به‌ڵێنی به کورد دا خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییان پێی ببه‌خشێت به‌ڵام ماوه‌ی 4 ڕۆژه عه‌فرین له ئاگری تورکیادا ده‌سووتێت و ئه‌مریکا پێی پێده‌که‌نێت.
مامۆستا قادری درێژه‌ی پێدا؛ ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌ردۆغان کۆتاییی قه‌یرانی ناوچه‌که نابێت و ده‌رد زۆره. قه‌یرانی داعش ته‌واو بوو. پاش داعش ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆرییه‌کان قه‌زییێکی دیکه‌یان خولقاند. ئه‌مه‌ش ته‌واو ده‌بێت به‌ڵام دیسان جووڵه‌یێکی تر و بابه‌تێکی تر سه‌رهه‌ڵده‌دات و بڕیاری ئه‌و وڵاتانه ئه‌مه‌یه ئاسایش له ناوچه‌که بسێننه‌وه. هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌رکه له سه‌ر ئێمه چاوکراوه و وریا بین و فریوی ده‌سه‌ڵاته فێڵبازه‌کان نه‌خۆین.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment