سوپای تورکیا تا ئێستا نه‌یتوانیوه‌ ته‌نانه‌ت یه‌ک بست به‌ره‌و عه‌فرین پێشڕه‌وی بکات

به‌شی سووریا- هاوسه‌رۆکی شاندی جێبه‌جێکاری ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری شاری عه‌فرینی سووریا ده‌ڵێت: سه‌ره‌ڕای هێرشی ئاسمانیی فراوان، سوپای تورکیا تا ئه‌م کاته‌ نه‌یتوانیوه‌ به‌ره‌و عه‌فرین پێشڕه‌وی بکات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هه‌یڤی مسته‌فا به‌ که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی "الحره‌"ی عێراقی وتوووه‌: فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی تورکیا خه‌ڵکی سڤیل له‌ ناوچه‌ گوندنشینه‌کانی شاری عه‌فرین تۆپباران ده‌کات. ئامانجیشی له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ ئه‌وه‌یه‌ دانیشتوووانی ئه‌و گوندانه‌ ناچار بکات گونده‌کان چۆڵ بکه‌ن و ده‌ره‌چه‌یێک بکاته‌وه‌ بۆ هاتنی هێزی وشکانیی تورکیا بۆ عه‌فرین.

ناوبراو زیادی کرد: به‌هۆی ئه‌و تۆپبارانه‌شه‌وه‌ تا ئێستا 20 که‌س له‌ دانیشتوووانی ئه‌و گوندانه‌ کوژراون و هێزی سوپای تورکیاش تا ئێستا نه‌یتوانیوه‌ ته‌نانه‌ت یه‌ک بست به‌ره‌و شاری عه‌فرین پێشڕه‌وی بکات.

هه‌یڤی مسته‌فا جه‌ختی کرده‌وه‌: تورکیا به‌رده‌وامه‌ له‌ هێرشی ئاسمانی و وشکانی بۆ ناوچه‌ گوندنشینه‌کانی سه‌ر سنووری عه‌فرین به‌ڵام جووڵه‌ی ئه‌و هێزه‌ به‌ره‌و شاری عه‌فرین زۆر خاوه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10847

Your Comment

You are replying to: .
captcha