به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هه‌یڤی مسته‌فا به که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی "الحره"ی عێراقی وتوووه: فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی تورکیا خه‌ڵکی سڤیل له ناوچه گوندنشینه‌کانی شاری عه‌فرین تۆپباران ده‌کات. ئامانجیشی له‌و هه‌ڵمه‌ته ئه‌وه‌یه دانیشتوووانی ئه‌و گوندانه ناچار بکات گونده‌کان چۆڵ بکه‌ن و دهرهچهیێک بکاته‌وه بۆ هاتنی هێزی وشکانیی تورکیا بۆ عه‌فرین.
ناوبراو زیادی کرد: به‌هۆی ئه‌و تۆپبارانهشهوه تا ئێستا 20 که‌س له دانیشتوووانی ئه‌و گوندانه کوژراون و هێزی سوپای تورکیاش تا ئێستا نه‌یتوانیوه ته‌نانه‌ت یه‌ک بست به‌ره‌و شاری عه‌فرین پێشڕه‌وی بکات.
هه‌یڤی مسته‌فا جه‌ختی کرده‌وه: تورکیا به‌رده‌وامه له هێرشی ئاسمانی و وشکانی بۆ ناوچه گوندنشینه‌کانی سه‌ر سنووری عه‌فرین به‌ڵام جووڵه‌ی ئه‌و هێزه به‌ره‌و شاری عه‌فرین زۆر خاوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment