بەپێی هەواڵی کوردپرێس عەبدولباری زێباری لەو بارەیەوە گوتی: دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان زۆر دژوار بۆتەوە و ڕوانگە ستراتێژییەتی حیزبە کوردییەکان لە خۆپیشاندانەکەی ئەم دواییەدا گەشتە ئاستی دابڕان و خوێن ڕشتن.
ناوبراو دەشڵێت: بەم حاڵەی ئێستاوە هیچ هاوپەیمانێتییێکی نێو قەبارە سیاسییەکانی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەڕلەمانی عێراق ئەنجام نابێت.
زێباری زیادیشی کرد: ئەو لایەنە سیاسییانەی بە سیاسەتەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ناڕازین دڵەڕاوکێی ئەوەیان هەیە کە ئەگەر لەگەڵ حیزبە دەسەڵاتدارەکاندا هاوپەیمانی بکەن جمهوور و لایەنگری خۆیان لە دەست بدەن.
سەرچاوە: هەواڵدەریی "المعلومە"
Your Comment