به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌دريان ڕانكين له لێدوانيدا بۆ ئاژانسى هه‌واڵى تاسى ڕووسى ڕای‌گه‌ياند: سوپاى ئه‌مريكا هاوكارى ئه‌و گرووپه چه‌كدارييانه ده‌كات كه له سووريان له پێناو به‌دیهێنانى سه‌قامگيرى له ناوچه ڕزگاركراوه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش.
گوته‌بێژه‌که‌ی پێنتاگۆن سه‌باره‌ت به هێرشى توركيا بۆ سه‌ر شارى عفرين له سووریا ڕای‌گه‌ياند: ئه‌مريكا به‌رده‌وام ده‌بێت له هاوكاري كردنى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات.
گوتيشى: ئه‌مريكا به‌رده‌وام ئه‌و په‌يامه‌ى به ڕوونى گه‌ياندۆ‌ته توركيا كه هاوكاری كردنى هێزه‌كانى هه‌سه‌ده سنوورداره و بۆ ئه‌ركى دياری كراوه.
ئێواره‌ى رۆژى شه‌ممه 20ى كانوونى دووه‌می 018، كاتژمێر (05:00) هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عفرين له ژێر ناوى "ئۆپراسيۆنى چڵه زه‌يتون" و به بۆمباران كردنى شاره‌كه له لايه‌ن فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركياوه به ڕه‌سمى ده‌ستی‌پێكرد.
ئۆپراسيۆنه‌كه وێڕاى به‌شداریى تانک و زرێپۆش و تۆپخانه‌كانى سوپاى توركيا و هێزى ئاسمانى ئه‌و وڵاته، به ياوه‌رى ده‌يان هه‌زار له چه‌كداره ميليشياييه‌كانى "سوپاى سوورياى ئازاد" به‌ڕێوه ده‌چێت.
سه‌رچاوه: K24
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment