ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوون بۆ یه‌کپارچه‌یی و یه‌کڕیزی سیاسیی سووریا زۆر گرینگه‌

به‌شی تورکیا- رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا له‌ په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ڤلایمیر پووتن سەرۆکی ڕووسیا ڕای‌گه‌یاندوووه‌: ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوون بۆ یه‌کپارچه‌یی و یه‌کڕیزی سیاسیی سووریا زۆر گرینگه‌.

کوردپرێس- بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوەکانی سەرۆکایەتیی کۆمار وەرگیراون لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا باسی پەیوەندییەکانی ھەر دوو وڵات ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوون و دواپێشھاتەکانی سووریا کراوە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا جەختی لەوە کردەوە کە ئامانجی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوون پاک کردنەوەی ناوچەی عەفرینە لە رێکخراوەکانی پەیەدە/یەپەگە و گرووپی تیرۆریستیی داعش.

سەرکۆماری تورکیا جەختیشی لەوە کردۆتەوە کە ئەم ئۆپەراسیۆنە ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا دەخاتە ژێر گەرەنتییەوە و یەکپارچەییی خاکی سووریاش گرنگی خۆی ھەیە.

ھەر دوو سەرۆکەکە، پێداگر بوون لە سەر ھەوڵی ھاوبەشی وڵاتەکانیان لەمەڕ سەرکەوتنی کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانیی سووریا کە بڕیارە لە سۆچی بەڕێوە بچێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10833

Your Comment

You are replying to: .
captcha