بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەرکانی فەرماندەییی هێزە چەکدارەکانی تورکیا بڵاوی کردۆتەوە لە چوارەمین ڕۆژی ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتووندا ژمارەی کوژراوانی ئەو هێزە گەیشتۆتە ٣ کەس ئەمەش واتا ئەوڕۆش دوو کەسی دیکە لە پێکدادانەکاندا کوژراون.
بە گوێرەی زانیارییەکان ئەو دوو سەربازە لە پێکدادانی چیای بوورسیا کوژراون و بەو جۆرەی تەلەفزیۆنی D لە تورکیا ڕاپۆرتی دەکات بە ئێستاشەوە پێکدادان بەردەوامە و چیاکە لە بەیانییەوە تاوەکوو ئێستا چەندین جار لە نێوان هێزەکانی سوپای ئازاد و یەپەگە دەست بە دەست گەڕاوە.
سەرچاوە: ئانادۆلۆ
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment