ئەرتەشی تورکیا و سوپای ئازاد لە هێرشێکیاندا بۆ سەر قستل جندۆ شکستیان هێنا

بەشی سووریا- هێزەکانی ئەرتەشی تورکیا و میلیشیاکانی سوپای ئازاد نەیانتوانی تەپە و گوندی قستل جندۆ لە نزیکیی شاری ئەعزا کونترۆڵ بکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەرتەشی تورکیا و سوپای ئازاد کە هەوڵیان دەدا تەپەی قستل جندۆ لە نزیکیی شاری ئەعزا کونترۆڵ بکەن، بە هۆی بەرخۆدانی هێزەکانی سوپای دیموکراتیک سەرنەکەوتن.

هێزە کوردەکان ئیدیعا دەکەن لەو پێکدادانەدا ژمارەیێک لە سەربازانی ئەرتەشی تورکیا و سوپای ئازادی سووریا، لەوان پلەدارێکی تورک بە ناوی ئوغوز خان ئوستا کوژراون.

ئەوڕۆ چوارەمین ڕۆژی هێرشی ئەرتەشی تورکیا و هاوپەیمانەکانی بۆ سەر کانتۆنی کوردنشینی عەفرینە، تورکیا و هاوپەیمانانی هەوڵ دەدەن بە پشتگیریی ئاسمانی بگەنە ناوچەی عەفرین و کونترۆڵی بکەن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 10823

Your Comment

You are replying to: .
captcha