ئه‌مریکا زوو به‌ زوو ناوچه‌ی دژه‌فڕین له‌ عه‌فرین ڕابگه‌یێنێت

به‌شی جیهان- هه‌یڤی مسته‌فا ده‌ڵێت: ئه‌مریکا ده‌بێ زوو به‌ زوو به‌ مه‌به‌ستی کۆتایی هێنان به‌ هێرشی ئاسمانیی تورکیا له‌ عه‌فرین ناوچه‌ی دژه‌فڕین ڕابگه‌یێنێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هه‌یڤی مسته‌فا هاوسه‌رۆکی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی کانتۆنی عه‌فرین که‌ ئێستاکه‌ له‌لایه‌ن تورکیاوه‌ له‌ ئاسمان و زه‌وین ده‌کرێته‌ ئامانج نیسبه‌ت به‌ خراپتر بوونی دۆخی ئه‌و کانتۆنه‌ هۆشداری ده‌دات که‌ حه‌شیمه‌تێکی یه‌ک میلیۆن و 500 هه‌زار که‌سی هه‌یه‌ و 500 هه‌زار که‌سیان له‌ ئاواره‌کانی دیکه‌ی ناوچه‌کانی سووریا پێک دێت.

هه‌یڤی مسته‌فا له‌ یادداشتێک که‌ له‌ ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستدا بڵاو کراوه‌ته‌وه‌ ڕای‌گه‌یاندوووه‌: وا دیاره‌ ڕوانگه‌ی دیپلۆماتیی ئه‌مریکا کاریگه‌رییێکی له‌سه‌ر تورکیا نه‌بوووه‌.

ناوبراو ڕوو له‌ سیاسه‌توانانی ئه‌مریکا ڕای‌گه‌یاندوووه‌ پێویسته‌ ئه‌مریکا زوو به‌ زوو ناوچه‌ی دژه‌فڕین له‌ عه‌فرین ڕابگه‌یێنێت هاوشێوه‌ی ئه‌و شته‌ی به‌ ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ ڕووسیا بۆ ڕێگرتن له‌ بوردومانی هێزه‌کانی سووریای دیموکراتیک دروستی کرد.

هه‌یڤی مسته‌فا له‌ درێژه‌دا ڕای‌گه‌یاندوووه‌: ده‌بێ ئه‌مریکا هاوکاری خۆی له‌گه‌ڵ کورده‌کان له‌ ناوچه‌که‌ زیاتر بکاته‌وه‌. ئه‌مریکا ده‌بێ زوو به‌ زوو کار بکات چوونکه‌ کات ده‌ڕوات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10816

Your Comment

You are replying to: .
captcha