به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕێناس جانۆ به هه‌واڵده‌ریی "الغدپرس"ی وتوووه: ئێران ده‌ورێکی گرینگ له چاره‌سه‌ر کردنی قه‌یرانی گشت‌پرسیی هه‌رێمی کوردستان له عێراق ده‌گێڕێت و هه‌نگاوگه‌لێکی گرینگی بۆ کردنه‌وه‌ی دوو ده‌روازه‌ی مه‌رزی و سه‌ره‌کیی هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵگرتوووه که باس له ئامانجی ئیجابیی ئه‌و وڵاته ده‌کات.
ناوبراو ده‌شڵێت: سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان بۆ تاران ده‌رئه‌نجامێکی زۆر ئیجابی به‌دواوه بوووه که له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ئاشکرا ده‌بێت و چاره‌سه‌ر کردنی تێکڕای کێشه‌کانی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ به‌غدای به‌دواوه ده‌بێت.
ناوبراو پێشبینی کرد که بارزانی سه‌ردانی هه‌ندێک له وڵاتانی ناوچه‌که و وڵاتانی ئه‌ورووپی ده‌کات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment