كچه‌ جه‌زائیرییێک گه‌وره‌ترین كتێبی جیهان ده‌نووسێت

به‌شی زانست و ته‌کنۆلۆجیا- كچه‌ نووسه‌ری جه‌زائیری "نوره‌ تاع الله" گه‌وره‌ترین كتێبی جیهانی نووسی.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، كتێبه‌كه‌ی نوره‌ كتێبێكی گێڕانه‌وه‌یه‌ و به‌ هۆی گه‌وره‌یی كتێبه‌كه‌ ناوی چوووه‌ كتێبی گینس بۆ ژماره‌ پێوانه‌یییه‌كانی جیهان.

ئه‌و كتێبه‌ ناوی "أبواب النجاح"ه‌ و له‌ 10551 لاپه‌ڕه‌ پێكهاتوووه‌ و كێشه‌كه‌ی 45 كیلۆگرامه‌ و به‌رزییه‌كه‌ی 57 سه‌نتیمه‌تره‌.

كتێبه‌كه‌ هه‌زاران چیرۆكی تێدا گێڕاوه‌ته‌وه‌ كه‌ چیرۆكه‌كان ژیانی ڕۆژانه‌ی چه‌ند كاره‌كته‌رێكی جه‌زائیرین.

"نوره‌ تاع الله" له‌ ناوچه‌ی ستیف ڕۆژهه‌ڵاتی جه‌زائیر ده‌ژی كه‌ خاوه‌نی بڕوانانه‌ی لیسانسه‌ له‌ یاساناسی ‌و یه‌كێكه‌ له‌ نووسه‌ره‌ دیاره‌كانی وڵاته‌كه‌ی.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10810

Your Comment

You are replying to: .
captcha