کوردپرێس:
بزووتنەوەی گۆڕان لە راگەیەندراوێکدا سەبارەت بە کەیسی دەستگیرکراوەکانی بادینان و سزادانیان بە شەش ساڵ زیندانیکردن دەڵێت: بۆ هەمو لایەکی ئاشکرادەکەین، بڕیاری سزادانی پێنج چالاکوانی بادینان، بەپێی یاسای ژمارە (21)ی ساڵی (2003) بەتۆمەتی هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی، هەنگاوێکی مەترسیدارو پێشهاتێکی ناجۆری دەسەڵاتە دەرهەق بە چالاکوان و ئازادیخوازانی بادینان.
بزووتنەوەی گۆڕان ئاماژە بەوە دەکات، لە رەهەندی یاساییەوە، ئەو کارەی ئەو سزادراوانەی پێ تۆمەتبار کراون بەهیچ جۆرێک لەگەڵ سەپاندنی جۆری سزاکانیان یەکناگرێتەوە، هەربۆیە ئەم هەنگاوە وەک پەیامێکی مەترسیدار دەبینین بەرامبەر سەروەری یاسا و ئازادییە گشتیەکان لەلایەک و، ژیان و جوڵەی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بە گشتی و، چالاکوان و دەنگی ئازاد بە تایبەتی.
بزوتنەوەی گۆڕان دوپاتی دەکاتەوە بە سیاسیکردن و بە حیزبیکردنی سەکۆی دادگاکان و قەڵەمی دادپەروەری؛ دۆخی هەرێم بەرەو قەیران و ئاڵۆزی زیاتر دەبات، هەر لەو روانگەیەوە، لە رابردو و لە ئێستاشدا؛ پشتیوانی سەرسەختی سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری و بەرگریکاری فراوانبونی مەوداکانی ئازادی رادەربڕین بوین.
راگەیەندراوێک لە بزوتنەوەی گۆڕانەوە..
پەیوەندیدار بە کەیسی دەستگیرکراوەکانی بادینان، بۆ هەمو لایەکی ئاشکرادەکەین؛ کە بڕیاری سزادانی پێنج چالاکوانی بادینان، بەپێی یاسای ژمارە (21)ی ساڵی (2003) بەتۆمەتی هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی، هەنگاوێکی مەترسیدارو پێشهاتێکی ناجۆری دەسەڵاتە دەرهەق بە چالاکوان و ئازادیخوازانی بادینان.
لە رەهەندی یاساییەوە، ئەو کارەی ئەو سزادراوانەی پێ تۆمەتبار کراون بەهیچ جۆرێک لەگەڵ سەپاندنی جۆری سزاکانیان یەکناگرێتەوە، هەربۆیە ئەم هەنگاوە وەک پەیامێکی مەترسیدار دەبینین بەرامبەر سەروەری یاسا و ئازادییە گشتیەکان لەلایەک و، ژیان و جوڵەی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بە گشتی و، چالاکوان و دەنگی ئازاد بە تایبەتی.
ئێمە لە بزوتنەوەی گۆڕان، دوبارە و دوپاتی دەکەینەوە، بە سیاسیکردن و بە حیزبیکردنی سەکۆی دادگاکان و قەڵەمی دادپەروەری؛ دۆخی هەرێم بەرەو قەیران و ئاڵۆزی زیاتر دەبات، هەر لەو روانگەیەوە، لە ڕابردو و لە ئێستاشدا؛ پشتیوانی سەرسەختی سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری و، بەرگریکاری فراوانبونی مەوداکانی ئازادی رادەربڕین بوین.
ئەم بڕوابونەش، بە کردار لە هەنگاوە سیاسیەکانمان رەنگی داوەتەوە، وەک چۆن بە بەردەوام سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی کوردستان و ئەندامانی ئامادەییان هەبوە لە کەیسی دادگایکردنەکەی ئەو چالاکوانانەی بادینان لە شاری هەولێر و پشتگیری حەق و سەروەری یاسا بون.
بزووتنەوەی گۆڕان
١٦ی شوباتی ٢٠٢١
Your Comment