به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هه‌ندێک له میدیاکانی نزیک له کوردی سووریا باس له هێرشی سوپای سووریا و گرووپه سوورییه‌کانی هاوپه‌یمانی ئه‌و وڵاته بۆ سه‌ر شاری کوردنشینی قامیشڵۆ ده‌ده‌ن.
فورات نیووز و هاوار نیووز ڕاپۆرتیان دا که سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مرۆ شاری قامیشڵۆ له کانتۆنی جزیره له‌لایه‌ن تورکیاوه کرایه ئامانج و له ده‌رئه‌نجامدا خانوویێک ڕووخا و دوو منداڵیش بریندار بوون.
حکوومه‌تی تورکیا که ئێستا شه‌ڕی عه‌فرین و شه‌ڕ له‌گه‌ڵ یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG)ی ده‌ست پێکردوووه ڕای‌گه‌یاندوووه ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه ته‌نیا پێوه‌ندی به عه‌فرینه‌وه نابێت و بنکه و باره‌گای YPG له شاره‌کانی دیکه‌ی کوردستانی سووریاش ده‌کرێنه ئامانج.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment