بەپێی هەواڵی کوردپرێس فەرماندەی گشتیی سوپای دیموکراتیی سووریا ڕایگەیاند: هێرش بۆ سەر سوپای تورکیا و بەکرێگیراوانی ئەو سوپایە بێ بەین بەردەوامە. ئەگەرچی ئەو دەستدرێژییە لە وشکانییەوە هیچ دەستکەوتێکی بۆ تورکیا نەبوە بەڵام حکوومەتی تورکیا ئیدعا دەکات سوپا داگیرکەرەکەی 8 کیلۆمەتر پێشڕەوییان بەرەوە عەفرین کردوووە. بەپێچەوانەوە پێکدادانی توندی نێوان شەڕڤانانی سوپای دیموکراتیی سووریا و سوپای داگیرکاری تورکیا و بەکرێگیراوانی ئەو سوپایە لە هێڵی سەرسنوور بەردەوامە.
لە بەیاننامەکەدا ئیدعاش کراوە لە هێرشی سەرلەبەیانیی دووشەمە بۆ سەر بارەگاکانی سوپای تورکیا و سوپای ئازادی سووریا لە خاڵێکدا شەش و لە خاڵێکی دیکەشەوە ژمارەیێکی نادیار لە سوپای تورکیا و سوپای ئازاد کوژراون.
هەر بەگوێرەی بەیاننامەکە هەموو هێرشەکانی تورکیا و هاوپەیمانەکانی کە لە باکوور، ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای کانتۆنی عفرینەوە کراوە تێک شکێنراوە.
بەیاننامەکە زیادی دەکات: لەو پێکدادانەدا سێ تانکی سوپای تورکیا تێک شکاوە و 40 سەربازی تورک و سەربزێوی سوپای ئازاد کوژراون... و پێکدادان لەو گوندانەی سوپای تورکیا ئیدعا دەکات داگیری کردوون بەردەوامە. لە سنوورەکانی کانتۆنی عفرین سوپای دیموکراتی، یەپەگە، یەپەژە، ئاسایش، هێزی بەرگریکاری خودی و هێزی بەرگریکاری مەدەنی شان بە شانی یەک بەرخۆدانێکی مێژوویی دەنوێنن.
سەرچاوە: فورات نیوز
کۆدی ههواڵنێر: 60101
Your Comment