کوردپرێس:
ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له‌یاداشتێكدا له‌باره‌ی سزای زیندانی چالاكوانان رایگه‌یاند، پێویسته له هه‌رێمی كوردستان ته‌واوی ئازادی راده‌ربڕین و چالاكی مه‌ده‌نی ده‌سته‌به‌ر بكرێت، سه‌روه‌ریی یاسا و رێكاری یاسایی به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كانی بواری رۆژنامه‌گه‌ری و چالاكی مه‌ده‌نی باپرێزرێت، دادگانیش سه‌روه‌ری و بێلایه‌نی خۆیان بپارێزن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له‌گه‌ڵ ته‌واوی لێكجیاكردنه‌وه‌ی دهسهڵاتهكاندان له‌هه‌رێمی كوردستان و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا داوا و جهختدهكهنهوه، بڕیاری زیندانیكردنی چالاكوانان به‌دوربگیرێت له ململانێی سیاسی و پێشێلكردنی سه‌روه‌ری یاساكان.
ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان داواشیكردوه، یاسای رۆژنامه‌گه‌ری ژماره 35ی ساڵی 2007 بۆ كه‌یسی رۆژنامه‌گه‌ری و رۆژنامه‌نوسانی پیشه‌یی وه‌كوخۆی و له‌سه‌ر هه‌موان جێبه‌جێبكرێت، هه‌روه‌ها له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌مو ئاڵنگاری و ته‌حه‌دیاتانه‌ی روبه‌ڕوی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته‌وه سه‌ندیكا داوای ئازادكردنی ئه‌و هاوڵاتیانه ده‌كات.
دوای دو ڕۆژ لە بەڕێوەچوونی پڕۆسەی دادگایی‌کردن لە یەکێک لە دادگاکانی ھەولێر، دوێنێ شێروان و شێروانی و رۆژنامەوانانی سەربەخۆ ئەیاز کەرەم و گوھدار زێباری و هەروەها چالاکانی مەدەنی بواری مافی مرۆڤ شڤان سەعید و ھاریوان عیسا بە شەش ساڵ زیندانیکردن سزادران بە بیانوی ھەوڵدان و ئامادەکاری بۆ رێکخستنی چالاکی توندوتیژی، بڕیارەکەش کاردانەوەی لەناوخۆی هەرێم لێکەوتەوە و ئەمڕۆش لە سلێمانی گردبونەوەی ناڕەزایی بەڕێوەچو.
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوێنێ سێشەممە داوای ژماره (47/ج 2 / 2021) كه تایبه‌ت بو به بینینی كه‌یسی چه‌ند تۆمه‌تبارێك، به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی یه‌ده‌گی دادگای تاوانی هه‌ولێر/2 به‌ڕێوه‌چو، به‌پێی یاساش سه‌رۆكی یه‌ده‌گ له كاتی نه‌بونی سه‌رۆكی دادگا، شوێنی ده‌گرێته‌وه، چونكه سه‌رۆكی دادگا به‌هۆی تێكچونی باری ته‌ندروستیه‌وه ئێستا له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرێت، ئه‌و كه‌یسه هه‌ر له دادگای تاوانی هه‌ولێر/ 2 به‌ڕێوه‌چوه و ره‌وانه‌ی دادگایه‌كی دیكه نه‌كراوه.
Your Comment