چیای ستراتێژیکی بورسەیا لە ڕۆژهەڵاتی عەفرین لە لایەن ئەرتەشی تورکیاوە کونترۆل کراوە

بەشی تورکیا- بەپێی ئەو زانیارییانەی کە ئەرکانی فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی تورکیا ڕایگەیاندووە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون، سوپای تورکیا لە ئەعزازەوە پێشڕەویی کردووە و خاڵێکی ستراتیجی گرنگی لە نزیک چیای بورسەیا کۆنترۆڵ کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەواڵدەریی ئانادۆلۆ ڕایگەیاند: لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆوە سوپای تورکیا و سوپای سووریای ئازاد لە شاری ئەعزازەوە بەرەو عەفرین پێشرەویان دەست پێکردووە.

پەیەدە گرنگییەکی زۆر بەو خاڵەدەدا لەبەر ئەوەی لەو خاڵەوە دەتوانرێت تۆپبارانی ناوەندی شاری کیلیس و ئەو ناوچانەی دەورووبەری ئەعزاز بکرێت کە لەژێر کۆنترۆڵی سوپای سووریای ئازاد دایە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 10776

Your Comment

You are replying to: .
captcha