بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئایەتوڵا سادق ئامولی لاریجانی ڕۆژی دووشەممە لە کۆبوونەوەیێکدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای دەزگای داد وتی: ئێمە لە سەرەتای ڕووداوەکانی ئەم دواییەی وڵاتدا ڕامانسپاردووە کە دەبێت جیاوازیی لە نێوان فریو خواردووەکان و خەساردەران لە سامانی گشتی لە بەرچاو بگیردرێت، ژمارەیێک زۆر لە دەستگیر کراوانی ڕووداوەکانی ئەم دواییەی وڵات فریویان خواردووە و خەساریان لە سامانی گشتی نەداوە و دەبێت بە بەزەییەوە لە گەڵیان مامەڵە بکرێت بەڵام دەبێت بە توندی بەرەنگاری ئاژاوەگێڕان ببنەوە.
ناوبراو جەختی کردەوە: ئێمە لە چوارچێوی یاسادا بە توندی لەگەڵ ئەو گرووپانەدا مامەڵە دەکەین و مۆڵەت نادەین هەندێک کەس مافی خەڵک بخەنە مەترسییەوە.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment