بهپێی ههواڵی کوردپرێس، دوای ئەوەی دوێنێ دادگای فیدراڵی عێراق حکوومەتی پابەند کرد بە ئەنجام دانى هەڵبژاردنەکان لە کاتى خۆیدا، ئەمڕۆ پەرلەمانى عێراق بڕیاری دا ١٢ی ئایاری ئەمساڵ هەڵبژاردنەکان ئەنجام بدرێن.
دادگای فیدراڵی عێراق دوێنێ لە بەیاننامەکەیدا بڕیاریدا بە نادروست بوونى هەوڵەکانى دواخستنى هەڵبژاردن و حکوومەتی پابەند کرد بە ئەنجامدانى هەڵبژاردنەکان لە کاتى خۆیدا.
دواتر سەلیم جبووری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: بڕیاری دادگای فیدراڵی سەبارەت بە ڕێگەنەدان بە گۆڕانکاری وادەی هەڵبژاردنەکان ئەوانی پابەند کرد بەو بابەتەوە.
ڕۆژی ٢٠ی ئەم مانگە پەرلەمانی عێراق کۆ بووەوە، بەڵام نەیتوانی دەنگ لە سەر دیاری کردنی وادەی هەڵبژاردنەکانی عێراق بدات چونکە ناکۆکی لەسەر بوو، بەو هۆیەشەوە دانیشتنەکەی بۆ ئەمڕۆ دواخست.
سهرچاوه: NRT
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment