ئێران ده‌وری گرینگ له‌ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی هه‌ولێر- به‌غدا ده‌بینێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ماجد شه‌نگالی نوێنه‌ری پارتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت: کۆماری ئیسلامیی ئێران پێوه‌ندیی تۆکمه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غدا و هه‌ولێر هه‌یه‌ و هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ده‌ورێکی کارا و گرینگ له‌ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی نێوان دوو لایه‌ن ده‌بینێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ماجد شه‌نگالی نوێنه‌ری پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ په‌رله‌مانی عێراق به‌ هه‌واڵده‌ریی "المعلومه‌"ی وتوووه‌: قه‌یرانی ئێستاکه‌ی نێوان حکوومه‌تی مه‌رکه‌زی و هه‌رێمی کوردستان به‌هۆی ناکۆکی و کێشه‌ی که‌ڵه‌که‌کراوی چه‌ند ساڵی ڕابردوو بوووه‌ و پێویستی به‌ هه‌وڵی زۆری چه‌ند وڵاتێک بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و کێشانه‌ هه‌یه‌.

ناوبراو زیادی کرد: کۆماری ئیسلامیی ئێران پێوه‌ندیی تۆکمه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غدا و هه‌ولێر و هه‌روه‌هاش حیزبه‌ کوردستانییه‌کان هه‌یه‌ و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ده‌توانێت ده‌ورێکی کارا و گرینگ له‌ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی نێوان دوو لایه‌ن ببینێت.

شیاوی ئاماژه‌یه‌؛ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان و شاندی یاوه‌ری ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ له‌ دیدارێکی فه‌رمی له‌ تاران له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئێران به‌ تایبه‌ت سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانی و سه‌رۆکی په‌رله‌مان دیدار و گفتوگۆیان کرد.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 10763

Your Comment

You are replying to: .
captcha