به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هاوکات له‌گه‌ڵ بوردومان و تۆپبارانی چه‌ندین ناوچه‌ی کانتۆنی کوردنشینی عه‌فرین له لایه‌ن تورکیا له دوو ڕۆژی ڕابردوو، هێزه‌کانی سوپای ئازادی سووریا که گرووپێکی به‌رهه‌ڵستکاری پاڵپشتی کراوی تورکیایه ڕایگهیاندوووه بۆ به‌شداری له ئۆپه‌راسیۆنی "لقی زه‌یتوون" ئاماده‌ن. ئه‌و گرووپه چه‌ندین به‌ش له هێزه‌کانی خۆی بۆ سنووره‌کانی عه‌فرین ناردوووه.
فه‌رمانده‌یێکی سوپای ئازادی سووریا به ڕۆیتێرزی وتووه: 25000 که‌س له هێزه‌کانی به‌شداریی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ تورکیا له عه‌فرین ده‌که‌ن.
یاسر عه‌بدولکه‌ریم فه‌رمانده‌یێکی باڵای سوپای ئازاد به ڕۆیتێرزی وت: ئه‌وان نایانه‌وێت بچنه ناو خاکی عه‌فرین به‌ڵکوو گه‌مارۆیان ده‌ده‌ن و هێزه کوردییه‌کانی سووریا ناسراو به YPG ناچار به چۆڵ کردنی ناوچه‌که ده‌که‌ن.
به وته‌ی ئه‌و فه‌رمانده‌ی سوپای ئازاد، یه‌کێک له گرینگ‌ترین ئامانجه‌کانی ئۆپه‌راسیۆنه‌که کردنه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه کوردییه‌کان له شاری ته‌ل ڕه‌فعه‌ت له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی عه‌فرین و زنجیره‌یێک له گونده عهرهبنشینهکانه که YPG له فێبریڤێریی 2016 له ژێر کۆنتڕۆڵی هێزه به‌رهه‌ڵستکاره‌کان ئازاد کردوووه.
به نووسینی ڕۆیتێرز، هه‌ر چه‌ند ده‌نگی بوردومانه‌کان ده‌بیسرێت و دووکه‌ڵ و ئاگر له ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری عه‌فرین ده‌بینرێت به‌ڵام پێکدادان له شاردا بوونی نییه و خه‌ڵک له شاری عه‌فرین -گرینگ‌ترین ناوه‌ندی کانتۆنی عه‌فرین- ژیانی ئاساییی خۆیان تێده‌په‌ڕێنن.
هه‌واڵده‌ریی ڕیانۆستیی ڕووسیاش له ڕاپۆرتێکدا نووسی له کۆبوونه‌وه‌یێکدا که بڕیاره له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌مه‌ڕ دۆخی سووریا له‌وان عه‌فرین به‌ڕێوه بچێت داوا له ڕووسیا ده‌کرێت تورکیا ناچار بکات کۆتایی به هێرشه‌کانی له عه‌فرین بهێنێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment