کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشی چاوش‌ئۆغڵو و جەعفەری

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- مەولوود چاوش‌ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا: "هەولێر گوێی لە پێشنیازەکانی ئێمە نەگرت و چوووە ناو گشتپرسییەوە. من دڵنیام خۆشیان لە ئێستادا ئەوە دەزانن کە ئەو ڕیفراندۆمە هەنگاوێکی چەند هەڵە بوو".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مەولود چاوش‌ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا:

- "هەولێر گوێی لە پێشنیازەکانی ئێمە نەگرت و چوووە ناو گشتپرسییەوە. من دڵنیام خۆشیان لە ئێستادا ئەوە دەزانن کە ئەو ریفراندۆمە هەنگاوێکی چەند هەڵە بوو".

- ''هاوشێوەی ئەوەی تورکیا لە رێگەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوونەوە دوێنێ دەستی بە پاک کردنەوەی عەفرین لەو تیرۆریستانە کرد، پێویستە لە ناوچەکانی دیکەی سووریا و لە عێراق و لە چیاکانی تورکیاش ئەو تیرۆریستانە بەتەواوەتی پاک بکرێنەوە''.

- "هاوشێوەی قۆناغی بەرەنگاربوونەوەی داعش لە قۆناغی سەرلەنوێ ئاوەدانکردنەوە و نۆژەنکردنەوەی عێراقیش تورکیای برا گەورەترین پشتگیری عێراق دەکات".

مەولوود چاوش‌ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕای‌گەیاند: ''هاوشێوەی ئەوەی تورکیا لە رێگەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوونەوە دوێنێ دەستی بە پاک کردنەوەی عەفرین لەو تیرۆریستانە کرد، پێویستە لە ناوچەکانی دیکەی سووریا و لە عێراق و لە چیاکانی تورکیاش ئەو تیرۆریستانە بە تەواوەتی پاک بکرێنەوە''.

دوای کۆبوونەوەی مەولوود چاوش‌ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا و ئیبراهیم جەعفەری هاوتا عێراقییەکەی لە باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق کۆنگرەیێکی ڕۆژنامەوانییان ئەنجام دا.

مەولوود چاوش‌ئۆغڵو خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە هاتنی بۆ بەغدا و کۆبوونەوەی لەگەڵ هاوتا عێراقییەکەی، ئاماژەی بەوەشدا کۆبوونەوەیێکی ئەرێنییان ئەنجام دا لە بارەی ئەو مژارانەی پەیوەندییان بە هەر دوو وڵات و ناوچەکەوە هەیە.

وەزیری دەرەوەی تورکیا، تیشکی خستە سەر ئەوەی کە لە رێگای جەعفەرییەوە پیرۆزبایی گەلی تورکیا لە گەلی عێراق دەکات بە بۆنەی ئەو سەرکەوتنانەی بە سەر داعشدا تۆمار کران و گوتی: "هاوشێوەی قۆناغی بەرەنگاربوونەوەی داعش لە قۆناغی سەرلەنوێ ئاوەدانکردنەوە و نۆژەنکردنەوەی عێراقیش تورکیای برا گەورەترین پشتگیری عێراق دەکات. بە تەواوی تواناکانمانەوە بەردەوام دەبین لە هاوکاری کردنی عێراقی برا".

سه‌رچاوه‌: ئانادۆڵۆ

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10753

Your Comment

You are replying to: .
captcha