كۆسره‌ت ڕه‌سوول پێشوازى له ‌مه‌سعوود بارزانى كرد

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتی كرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، كۆسره‌ت ڕه‌سوول عه‌لى جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 21ی جانیڤێریی 2018 له‌ شارى هه‌ولێر، پێشوازیى كرد له‌ مه‌سعوود بارزانى، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌ ناوبراو بۆ هه‌واڵپرسین له ‌ته‌ندروستی سه‌ردانی كۆسره‌ت ڕه‌سوولی كردبوو.

به ‌گوێره‌ی نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی كۆسره‌ت ڕه‌سوول "مه‌سعوود بارزانى دڵخۆشی خۆی به‌ باشبوونى ته‌ندروستى كۆسره‌ت ڕه‌سوول و گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ كوردستان ده‌ربڕیوه‌".

هاوكات له‌و دیداره‌دا هه‌ر دوو لا گفتوگۆیان كردوووه‌ له باره‌ى بارودۆخى سیاسیی عێراق و ناوچه‌كه‌ و دوایین پێشهات و گۆڕانكارییه‌كان، بارودۆخى ناوخۆی هه‌رێمى كوردستان و سه‌رنج و تێبینى وردیان له‌و باره‌وه‌ خستۆ‌ته ‌ڕوو.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 10746

Your Comment

You are replying to: .
captcha